تاڵانی و خۆپیشاندان لەوڵاتانی نائیسلامی دا
دوور لەدیوە سیاسی و فەرھەنگیەکەی خۆپیشاندان گەر لە دۆخی کۆمەڵگا نائیسلامیەکان ڕابمێنین لەحاڵی خۆپیشاندان دا، زۆرجار دیاردەیەکی قێزەونی خاڵی لە ئیتیک و بەھای مرۆڤانە دەبینین، نزیکترین نمونە خۆپیشاندانەکانی ئێستای ئەمریکایە کە لەماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا دەیان ھەزار مارکێت و مۆڵ و گەنجینەی بازرگانی تاڵان کراوە، سەرو ملیار دۆلار زیان لەھاووڵاتی دراوە، بەئاستێک دۆناڵد تڕامپی سەرۆکی ئەمریکا ناچاربێت دەیان ھەزار سەرباز بە شارەکاندا بڵاوە پێ بکات بۆ پاراستنی ماڵ و سامانی ھاووڵاتیان و بڵێت: (ئەوەی ڕوودەدات تیرۆری ناوخۆییە و دەبێت پارێزگاری ویلایەتەكان ڕێگری لە تاڵانی و دەستدرێژی كردنە سەر موڵك و ماڵی هاوڵاتیان بگرن).
بەڵام جیاواز لەوە گەر لەخۆپشاندان لەوڵاتانی ئایین پەروەر ڕامێنین لەھەمان دۆخ دا، لەگەڵ ھەموو توندو تیژی و پێکدادانێک لەگەڵ حکومەت و ھێزەکان دا بەڵام ھیچ تاکێکی کۆمەڵگا دۆخەکە ناقۆزێتەوە بۆ تاڵانیی موڵک و ماڵی خەڵک و ھاونیشتیمانیان. گەر کوردستان بەنمونە وەرگرین درێژترین خۆپیشاندان لە سی ساڵی ڕابردوودادا خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١١ بوو، کەنزیکەی پەنجا ڕۆژێ خایاند، بەڵام تەنھا دووکانێک لەھیچ کام لەشار و قەزاکان نەبڕدرا، لەبارێکدا لەشارێکی وەک سلێمانی خۆپیشاندانەکە لەناو جەگەی بازاڕدا بوو.
ئەمەش جیاوازیەکی بەرجەستەی نێوان ئیتک و بەھای ئەخلاقی لەنێوان کۆمەڵگەی ئیسلامی و کۆمەڵگەی نائیسلامیدا پیشان دەدات.
.
نمونەی چەند دیمەنێکی قێزەون لەخۆپیشاندانەکانی ئەمریکا لەم لینکانەی خوارەوەدا ببینن:
.
https://youtu.be/Xp2ZdG5vIGY
.
https://youtu.be/IwBT4aY9VWk
.
https://youtu.be/GCQK4dejtjs
.
https://youtu.be/SJGT06zIUiY
.
https://youtu.be/8-2W4RORm48
.
https://youtu.be/hJL-m-ORf3Q
.
https://youtu.be/qIPmOs6pC_c