"گەنجانو لاوانی کۆڵۆمبیا بە پۆل مسوڵمان دەبن"
ئیلیاس مەرزوقی دامەزرێنەری پەیمانگای"إمام القرطبی"لە"بۆگۆتا"ی پایتەختی کۆڵۆمبیا دەڵێت:ڕۆژ بە ڕۆژ ئیسلام زیاتر ئاسۆیەکی زیاتر داگیر دەکات لە نێو لاوانی "کۆڵۆمبیا"دا.
مەرزوقی دەشڵێت:ھەفتانە مسوڵمان بوی نوێمان ھەیە دوان یان سیان بەرەو ژوور،وە زۆربەیان توێژی قوتابیاننو لەم ڕێژەیەش زۆرترینان ئافرەتانن.
مەرزوقی بە ڕەچەڵەك تونسیەو لە فەرەنسا گەورە بوە،پێش ئەوەی بۆ خوێندنی"الفقە الاسلامي"ساڵی ٢٠٠٣ ڕو لە سوریا بکات،لە فەرەنسا بە ئافرەتێکی کۆڵۆمبی ئاشنا دەبێتو ھاوسەرگیری دەکەنو بڕیار دەدات لاری بانگخوازی بگوازێتەوە بۆ کۆڵۆمبیا.
بە گشتی ئەوانەی مسوڵمان دەبن لە کۆڵۆمبیا تەمەنیان لە نێوان(١٥-٤٥)ساڵ دایە،واتە جیلیکی گەنجو کارا ڕو لە ئیسلام دەکەن.
مەرزوقی دەشڵێت:بە شێوەیەکی گشتی کێشەو ناکۆکی لە نێوان مسوڵمانانو غەیرە مسوڵمان زۆر کەمە لە ئەمریکای لاتینی.
وە بەھێزترین جالیەی مسوڵمانان لە ئەمریکای لاتین لە"بەرازیل"ە ئێستا.
لە کۆتاییدس مەرزوقی دەڵێت ئاواتەخوازم کارێکی وابکرێت کە بەشی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆکانی کۆڵۆمبیا بکرێنەوە.