چەمکی عەقڵانیەت و دەق
جێی تێڕامانە عەقڵانیەت پێشتر تەنها لای ناموسڵمانان دەستەواژەیەک بوو کە گوزارشتی لە دژیەکی نێوان لۆژیک و نەقڵ ئەکرد، وەلێ هەنوکە عەقڵانیەت لە هەگبەی زۆر لە کۆلکە خوێنەران لە ناو بازنەی ئاینیشدا بەمانای لە بێژنگدانی سەرچاور بنەڕەتیەکانی ئاین دێت بە پێوەری عەقڵی دۆگمایی و چەقبەستووی ئەوان، ئەمەش ئاینێکی و وەهمی و میسالی لە فەنتازیای ئەواندا دروست کردوە کە هەر فۆڕمێکی نەقڵی لە قورئان یا سونەت یا دەق و ئەسەری پیاوانی خودا لەگەڵ سنوری عەقڵی ئەواندا نەهاتەوە بە نالۆژیکی و لە دەرەوەی بازنەی ئاین دادەنرێت. گەیشتوە بە ئاستێک هەرکەسێک بەرپەرچی فەرمودەیەک بە عەقڵی خۆی باتەوە بە (ئەهلی عەقڵ) ناوزەند دەکرێ. ڕوون نیە لەکوێی عەقڵانیەتدا جێگەی دەبێتەوە کە کۆسمۆلژیای ئینسانێکی سروشتی بۆ ژیان کردن و حوکمدان پێش سیستماتیکە کردن و دەستوری دروستکار و نێردراوکەی بخرێت؟ بە کامە عەقڵ پەیام پێگەیشتوو لە پەیامهێنەر قوەتی زیاترە بۆ تێگەیشتن؟