عەلی عیززەت بیکۆفیچ مێژوویەک لە تێکۆشان
( عهلی عیزهت بیگۆڤیچ) بیریارێكی ئیسلامی دانسقهیه، له ناو جهرگهی ڕژێمێكی كۆمۆنیستیدا پێگهیشتووه بێ ئهوهی خۆی بدۆڕێنێت. بهڵكوو بهسهربهرزی لهسهرئیسلام ماوهتهوهو تێكۆشهرێكی لێهاتوو بووه، نهچهماوهتهوه لهبهردهم هیچ شهپۆلێكی بێ باوهڕی و ستهمكاریدا، چهكی تێكۆشانیشی بریتیه له بیر و پێنووس و هیممهت و بڕوای دامهزراوی به پهروهردگار.
( عهلی عیزهت بیگۆڤیچ) له ساڵی 1925 ز له خێزانێكی موسڵمانی بۆسنهیی دێرین له شاری كروبا له كۆماری بۆسنه و هەرسك لهدایك بووه كه بهشێك بووه له یهكێتی یۆگسلافیای جاران. له قوتابخانهكانی شاری سهراییڤۆ خویندوویهتی و پاشان چووهته زانكۆ و چهندهها بڕوانامهی له بوارهكانی یاسا و ئهدهب و زانستدا بهدهست هێناوه. بۆ ماوهی 25 ساڵ ڕاوێژكاری یاسایی بووه ، پاشان بهتهواوی خۆی تەرخان كردووه بۆ نووسین و لێكۆڵینهوه، بیکۆڤیچ له ماوهی ژیانیدا زۆر چالاك بووه له بوارهكانی كاری ئیسلامیدا چ له ڕێگهی نووسین و یاخود له ڕیگهی وتارهكانیهوه بێت.
بیکۆفیچ هەم خوێندەوارێکی سیاسەتمەدار وهەم باوەڕدارێکی پەیامدار. بیرەوەریەکانی بیکۆڤیچ بیرەوەری کەسێکە کە دەلاقەیەکی بەڕوی فیکری ڕۆژئاوادا ئاوەڵاکردوە و عەقڵ و فەلسەفەیانی شەن کردووە.
دوای چەند ساڵ زیندانی بەرەو سەرکردایەتی بۆسنەو ھەرسک ھەنگاو دەنێ بە
نمونەیەکی کۆڵنەدەری ئازادی خواز بەرامبەر خاک و وڵات و ئاینەکەی ...
سەرکردەیەک خەمی ئەو خەمی ئومەتێک بوو خەمە گەورەکەی توانەوەی شوناسی تاکی موسڵمانە...
شاکارو پەرتوەکانی عەلی عیزەت بیکۆفیچ:
کتێبەکانی لێوان لێون لە لە ئاڕگومێنت
نوسینەکانی (عەلی عیزەت بیگۆڤیج) سەرچاوەی هەڵقوڵانیان ژانی گەلێکە کە لە سەردەمی دونیای مودێرنە و هات و هاواری دیموکراسیەت و مافی مرۆڤ بە نوێژی نیوەڕۆ لە چوارمێخە دەدران و دوچاری کۆمەڵکوژی دەکرانەوە، نوسینەکانی هاوار و ناڵەی گەلەکەیەتی لە بازنەیەکی جوگرافیای داخراودا و پاشان گەورەتربوونی خەمەکانە تا چوارچێوەی(أمه)ی ئیسلامی دەگرێتەوە، خەمە لە مرۆڤ، خەمە لە ژیان کە خواستی شەڕانگێزان لە هەوڵی زیندە بەچاڵکردنیدایە..
بیکۆفیچ بەدونیای گەیاند دەشێت فەیلسوفێک هەبێت زادەی ئەورپا بێت و ئاوهاش دیندارانە لە دونیا بڕوانێت .
، خوێنەری نوسینەکانی دۆشدا دەمێنێت بەرامبەر فراوانی ڕۆشنبیری ئەو دەربارەی کلتوری مرۆڤایەتی، ئەو بە توانا بوو لە فەلسەفە، ئایینەکان، یاسا، مێژوو، هونەر، وێنەکێشان.
پەراوێزی کتێبەکانی و دەوڵەمەندی ئاماژە پێکردنەکانی و تێبینیەکانی بەڵگەن بۆ فراونی و زۆر ئاگادار بوون لە بەرهەمەکانی هزری مرۆڤایەتی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا هزرێکی مەنهەجی ڕەخنەگر بۆ ئەو بابەتانەی دەیخوێنێتەوەو لە خۆیدا وێنای دەکات.
ئەو بڕوای وابوو کەڵەکە بوونی زانیاری بەبێ تێگەیشتن دەبێتە بارێکی قورس بۆ هەڵگرەکەی هەر گونجاویش نییە پێی بوترێت زانست.
ئەو باوەڕێکی قوڵی هەبوو بە ئیسلام وەك پەیامێك کە مرۆڤایەتی لە مڕۆدا زۆر پێویستی بەو پەیامەیە.
ئەو ئیسلامی پێشکەش کرد وەك ناوەندگیرێك لە نێوان ماددیگەراییەکی نابینا کە ئاسۆی مرۆڤایەتی دەپێچێتەوە بینایی دادەخات، و ڕوحانیەتێکی کە بە بنەمای شکستهێنان و گەڕانەوە بۆ دواوە دا دەنێت لە کێشمەکێشمی ژیاندا، ئیسلام ڕێبازی سێیەمە وەك عەلی عیزەت بیگۆڤیج ناوی دەنێت ئیسلامێك مرۆڤ لەت ناکات بۆ دووان بەڵکو داڕشنێکی هاوسەنگی بۆ دەکات بە جۆرێك بتوانێت هاوسەنگی ڕابگرێت.
ئەم جیا لە ئەوانی تر، وەک بیریارێکی ئیسلامی دانسقە، بەتایبەتیش لەم کتێبە، ئیسلام لە ڕوانگەیەکی زۆر جیاوازتر دەناسێنێ و لە قالبە کلاسیکیەکە (کە نوسەر زیاتر ھەوڵدەدات فۆڕمێکی ڕەھا بسەپێنێت بێ ئەوەی بوارێک بۆ خوێنەر جێبھێڵێت ئەقڵ و ھزری بەکار بخات خوێنەریش تەنھا ڕۆڵی وەرگرو جێبەجێکار دەبێت) ..
تەرازوویەک لەبەردەمت دادەنێت..ژیرانە بابەتەکان ھەنجن مەودا دەدات تێبفکریت، زۆر حورمەت لە سروشتی مرۆڤبوون و ھزرو پرسیارەکانت دەگرێت..
بە کرداری دەیسەلمێنێت ئیسلام خاوەن خەسڵەتی دوانگیریەو ڕێگەی ناوەندە لە نێوان دووجەمسەری پەڕگیردا...
ئیلحاد وەکو خۆی پێدەناسێنێت تێک گیران و نەگونجانی ئیلحاد لەگەڵ زانست و عەقڵ وفیطرەت وبەها ئەخلاقیەکان بەجوانترین شێوە ڕوون دەکاتەوە ،
بیرمەندی گەوررەی مارکسی د.عبدالوهاب المیسری لەستایشی کتێبی (ئیسلام لەنێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژائاوادا)دەڵێت : 18 ساڵ لەوەو پێش مارکسیەتم بەرەو ئیسلام جێدەهێشت،ئەگەر پێشتر ئەو کتێبەم دەست بخستایە،
لە گرنگترین کتێبەکانی
ئیسلام لەنێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاودا
جاڕنامەی ئیسلامی
هەڵهاتنم بۆئازادی
پێشەوا عەلی عیززەت لەساڵی 2003دوای نیو سەدە لەتێکوشان بۆ ئیسلامی مەزن وەفاتی کرد