وەهمەکەی فرۆید
فرۆید ئایین بەوەهم دادەنێت و دەی گەڕێنێتەوە بۆ بێدەسەڵاتی مرۆڤ و ترسی لە لێکدانەوەی دیاردەسروشتیەکان، بۆیە ئایین هۆکارێکی ڕاکردن و خۆدزینەوەی باشە.
زانای دەرونناسی ئەڵمانی (مانفرد کیوتز) دەڵێت: (لێکدانەوەی فرۆید بۆ باوەڕبوون بە خودا لێکدانەوەیەکی تەواو ڕاستە ئەگەر هاتوو خودا بوونی نەبوو، بەڵام ئەگەر خودا بوونی هەبوو بەهەمان لێکدانەوەی فرۆید ئیلحاد وەهمەو هۆکارێکی باشە بۆ ڕاکردن لە بەرپرسیارێتی لەبەرامبەر خوا و هەڵگرتنی مەسئولیەتی ئەوکارانەی کردویەتی لەبەرامبەر خوا لەڕۆژی لێپرسینەوەدا).
وەك زیسلو میلوز شاعیری پۆڵندی و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ ئەڵێت: (ئەو وتەیەی ئەڵێت دوای مردن ژیانێکی تر نییە تلیاکێکی بەهێزە کە دەرون و هەستمان بەنج بکات و هەست بکەین کە لێپرسینەوە لەسەر دەسدرێژی و دزی و خراپەکاریەکانمان ناکرێت).
خرافە الالحاد ــ عمرو شریف ، ل ٨٤ .