سوکرات و نوسینەوەی بیروڕاکانی

فەیلەسوفی بەناوبانگی یۆنانی سوکرات لەگەڵ ئەوەدا نەبووە بیروڕاکانی بنوسرێتەوە و پێی ناخۆش بووە لەسەر پێستی مانگای مردوو چاپ و بڵاوبکرێتەوە لە جیاتی دڵی مرۆڤە زیندووەکان، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێك لە بیروڕا و وتەکانی ئەو فەیلەسوفە بە ئێمە گەیشتووە لە رێی پلاتۆنی قوتابیەکەیەوە. لەڕوانگەی قورئانیەکدا کەهەردەم سەراسیما و شەیدایی خۆیان بەکاریزما فەلسەفیەکانی فەلسەفەی کلاسیک و فەلسەفەی مۆدێرن و پۆست مۆدێرن دەردەبڕن ڕەنگە ئەمە چەشنێک لە جوانی و ستاتیکێکی فەلسەفی وەسف بکەن.
بەڵام فەرموودەکانی پێغەمبەر ﷺ رەتدەکەنەوه‌ بەفاکتەری ئه‌وه‌ى خۆى قه‌ده‌غه‌ى كردووه‌ بنوسرێته‌وه‌ هیچ موبەڕیرێکی لۆژیکی بەپاساو هەژمار ناکەن؟ ئەم چەشنە دیاردانە نیفاقێکی ئاشکرایە لە مەبادیئی ئەواندا و هیچ کات نەیانتوانیوە پێوەرێکی یەك ڕوو بۆ بابەتەکان وەک بنەما بناسێنن.
مەبەستەکە لێرە ئەوەیە لە رۆژگاری کۆندا هۆکار و ئامێری گواستنەوەی زانست زیاتر بریتی بووە لە یادگە و لەبەرکردن و شێوه‌ى زارەکی. ئەو حاڵەتە بە تایبەتی لەناو عەرەبدا زۆر زەق بووە، گەورەترین نمونەی ئەمەش شعرەکانی سەردەمی جاهیلی و موعەللـەقات(المعلقات السبع) کە تیایاندا هەبووە زیاتر لە سەد بەیت شعر بووە عەرەبەکان لەبەریان کردووە و جیل لەدوای جیل بۆ یەکتریان گواستۆتەوە تا کاتی نوسینەوە.
ته‌نانه‌ت ئه‌و فه‌رمووده‌يه‌ى كه‌ تيايدا پێغه‌مبه‌ر ﷺ قه‌ده‌غه‌ى نوسينه‌وه‌ ده‌كا بڕگه‌ى كۆتايى كه‌ نه‌يارانى فه‌رمووده‌ ته‌واوى ناكه‌ن ده‌فه‌رموێ: (وحدثوا عني ولا حرج) واتا له‌ منه‌وه‌ فه‌رمووده‌ بگێڕنه‌وه‌ گوناهتان له‌سه‌ر نيه‌. يا كاتێك وه‌فدى هۆزى ره‌بيعه‌ دێن بۆ مه‌دينه‌ پێغه‌مبه‌ر ﷺ دواى ئه‌وه‌ى فه‌رمانه‌كانى ئيسلاميان فێر ده‌كا پێيان ده‌فه‌رموێ «احفظوه وأخبروه من وراءكم» (البخاري 87) واتا له‌به‌رى بكه‌ن و بيگه‌يه‌نن به‌وانه‌ى له‌دواتانه‌وه‌ چاوه‌ڕێن.

"ایاد احمد"
ــــــــــــــــــــ
(۱) بڕوانە: مناهج العلماء المسلمين في البحث العلمي، فرانتز روزنتال، دار الثقافة، بیروت، ص۲۲.

7/4/2020 1:52:48 PM

بەشەکانی کورتە وتار

123