هەڵوەشاندنەوەی گریمانە هەڵەکانی مولحیدەکان .


(بیهێنە بەرچاوی خۆت کە دەچیتە ناو قەسرێکی سەرسوڕهێنەرەوە، لەگەڵ چونە ژورەوەت بە مەدخەلەکەی حەیران دەمێنی لە قەبارەی بیناکە بڕیار دەدەیت بە کردنەوەی نزیکترین دەرگا زیاتر شتت بۆ دەردەکەوێت. لەگەڵ چونە ژورەوە سەدان کورسی و مێز دەبینیت کە لەشێوەی پۆلی خوێندن ڕێکخراون. لەپڕ پاڵنەری دۆزینەوەی کەشفکردنی ژورەکانی تر لەدەست دەدەیت و بڕیار دەدەیت  قەسرەکە جێبهێڵیت و بەرەو قاوەخانەی ناوچەکەی خۆتان بەڕێدەکەویت بۆ ئەوەی هاوڕێکەت لەوێ ببینیت، هاوڕێکەت دەبینیت، لەکاتی قاوەخواردنەوە هاوڕێکەت لێت دەپرسێت چیت بینی لە بیناکە؟ وەڵام دەدەیتەوە کە تەنها ژورێکی پڕ لە مێزو کورسیت بینیوە کە شێوەی ڕێکخستنیان لە پۆلێکی خوێندن دەچوو. برادەرەکەت دەپرسێت (ئەی بۆ نەچویتە ژورەکانی تر ؟) وەڵام دەدەیتەوە کە پێویست ناکات چونکە ئەگەر ئەو ژوورە پڕبێت لە مێز و کورسی ئەوا ژوورەکانی تر هیچیان تێدا نابێت.
ئایا وەڵامەکە ژیرانەیە؟
ئایا لۆجیکیانە بە مانای ئەوە دێت کە بەس تەنها لەبەر ئەوەی کە هەندێک شت لە ژورێکدا هەیە هیچ شتێکی تر نابێت لە ژورەکانی تر؟
ئەو مولحیدانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن زانست خودا ڕەت دەکاتەوە شوێنکەوتەی هەمان لۆجیکن.
زانست سەرنجی خۆی تەنها لەسەر ئەوە فۆکس دەکات کە تێبینی کردن دەتوانێت چارەسەریان بکات .
هەرچۆنێک بێت خودا بە پێناسە لەدەرەوەی گەردونە فیزیاییەکەوەیە هەربۆیە هەر تێبینیکردن و چاودێریکردنێکی ڕاستەوخۆ ئیمکانی نیە. هەرچیەک بێت لەوە مولحیدێک باس لەوە بکات کە تێبینی کردنی ناڕاستەوخۆ دەکرێ بونی خودا ڕەت بداتەوە، ئەمە ڕاست نیە. هیچ جۆرێکی تێبینی کردنی ناڕاستەوخۆ ناتوانێت بونی خودا ڕەت بکاتەوە چونکە وەک ئەوە وایە بڵێی دیاردەی تێبینی کراو دیاردەی تێبینی نەکراو ڕەتدەکاتەوە. ئەمەش دوای هەمان لۆجیکی سەرەوە (نمونەی قەسرەکە) کەوتوە.
ڕاستیەکە ئەوەیە زانست خەڵکی بەرەو ئیلحاد نابات ئەمەش لەلایەن زۆربەی پسپۆڕانی زانستەوە سەلمێنراوە، بۆ نمونە Hugh Gauch ڕاست دەگاتە ئەوەی کە (سوربون لەسەر ئەوەی کە زانست پشتیوانی ئایسیزم دەکات حەماسەت بۆ دەرەجەی باڵاتر بەرز دەکاتەوە بەڵام پلەو دەرەجەی لۆجیک دادەبەزێنێت).
‏(Gauch) جوان پێکاویەتی چونکە ئەو میتۆدە بیرکردنەوەیەی کە پشت بە تێبینی کردن دەبەستێت ناتوانێت شتانێک ڕەتبکاتەوە کە ناتوانرێت تێبینی بکرێت.
کتێبی حەقیقەتی ئیلاهی لاپەڕە ۳٠٥ بەشی (ئایا زانست خودا ڕەت دەکاتەوە؟)
حەمزە ئەندریاس تزۆرتزیس

7/23/2020 10:26:19 PM

بەشەکانی کورتە وتار

123