١٣ هەڵەى هێڤیدار لە یەک دەقیقەو بیست چرکەدا ....!!!


هەرچەندە لە باوەڕى هیڤیدارو حیزبەکەیدا ژمارەى ١٣ شوم و نەگبەتیە کەچى لاى من وادەرچو کە (١٣) هەڵە بکات، باشە مرۆڤێک لەکەمتر لە (٨٠) چرکەدا (١٣) هەڵەى قەباعەتبار بکات تاوان نیە نوێنەرى میللەت بێت؟!.  
١-ناوى کتێبەکە بەهەڵە خوێندییەوە لەجیاتى (وعاظ السلاطين) نەڵێ (ویعازى سەلاطين).
٢- لەجیاتى بڵێ فاحش ئەڵێت:  فاحیشە.. فاحیشەش زيناكارولەشفرۆشە!.
٣-لەعەلى وەردى شیعەودژە خولەفا نقڵى قسەکان ئەکات نەک کەسێکى جێ متمانە وبە ویژدان . 
٤-کەناوى سەرۆکى پەرلەمان ئەهێنێ (هێمن هەورامى) ئەڵێ بەرێز، وەلێ کە ناوى جەنابى ئەبوبەکرو خولەفاى راشیدین دینێتت هیچ رێزێک ناڵێت و وەک بیەوێت ناوى کۆمەڵێک منداڵ بهێنێت .
٥-جەنابى ئەبوبەکرى سدیق-خەلیفەى یەکەم-ى کردە سەرەتاى شەڕوگەندەڵى کە ئەمە بوختانى ناو بوختانەکانە!. 
٦-کتێبەکەى عەلى وەردى دروست باسى وەزعى کوردستان ناکات وەک فەیلەسوف هێڤیدار ئەیڵێت، رێک وراست وبێ چەندوچون باسى دەسەڵات و پارتى و یەکێتى و بنەماڵەکات ئەکات کەچۆن بونەتە خۆرەو زەرو بۆ ماڵ و سامانى کوردستانیەکان.
٧- ئەبوبەکرى سدیق -خوا لەئەوو هەمو خولەفا رازى بێت- غەنیمەى جەنگى بە یەکسانى دابەشکردوە نەک پارەى دەوڵەمەندە شەرعیەکانى بە خورتى لێ سەندبن ودابەشى کردبێت.
 ٨- ئەمیرو لموئمینین عومەرى فاروق 12 ساڵ حوکمى نەکردوە بەڵکو ١٠ ساڵ حوکمى کردوە !!.
٩- کە باسى غەنیمەتى جەنگ و زەکاتى دەوڵەمەندەکانە ئەوە هەرخەلیفە بریارى داوە لە سەرکۆکردنەوەو دابەشکردنى نەک خەلیفە عوسمان فەرموبێتى خۆتان زەکات و غەنیمە دابەش بکەن ئەوە کارى دەوڵەت نیە!. 
١٠- کەگەندەڵى ئەداتە پاڵ سەردەمى خەلیفە عوسمان-خواى لێ رازى بێت- لە دو مەبەست بەدەر نیە،یان  ئەیەوێت سوکایەتی بکات و پەیامێک بنێرێت بۆ دەرو دراوسێ!، یان گەرەکێتى پینەى جەردەیى وحەرامخۆریى حیزبەکەى خۆى بشاریتەوە، هەردوکیانیش هەڵەو ناشیرینە، نە ئەوان بە قسەى هێڤیدروعەلى وەردى شیعەگەرا سوک ئەبن نە ئەشتوانێ بەو بوختانانە پینەى دزەکانى کوردستان بکەیت.
١١- لەجیاتى ئەوەى لە پەرلەمانەوە هاواربکات کە داهات بگەرێتەوە باش وایە بڵێ بە حیزب وبنەماڵەکان کە٣٠ ساڵە چیان دزیوە بگەرێننەوە، ئەگەر ئەوێرێ؟!.
١٢-ئەڵێت هەمومان ئەزانین نەخۆشیەکە چیە،بەڵام هیڤیدار یان نازانێ کامەیە نەخۆشیەکە یان ئەزانێت و بەڵام جورئەت ناکات بڵی لە کوێیەو لاى کێیە. ئەگەر نازانێ عەیبە ئەگەر ئەشزانێ و نایڵێت زۆرعەیبتر. 
١٣- ئومید خۆشناویش وەک حاشیەنوس خۆى هاویشتە ناو مەسەلەکەو فەرموى : ئەوە ڕاى خۆى نیە وراى کەسێکى ترى نقڵ کردوە!!، ئێمە نوێنەرى هەمو ئاینەکانین نەک ئیسلام بەتەنها!. بۆخاترى خواو خاسان نوێنەرایەتى هەر ئاینێ ئەکەن بیکەن وپیرۆزتان بێت بەڵام واز لەم ئیسلامە بێنن وبابە ئەو ئیسلامەى ئێوە خەتى بۆئەکێشن ئێمە لە دونیاوقیامەتدا نامانەوێت.
م.عبدالرحمن محمد عارف

7/30/2020 7:03:08 PM

بەشەکانی کورتە وتار

123