مەینەتی ئيمامى عوسمان تەواو نابێ

ويستى خوا وابوو، فەزڵى ئيمامى عوسمان هاودەم بێت بە نەھامەتیەک كە بێتەڕێى، وەك لە فەرموودەكەدا هاتووە موژدەى بەهەشتى پێ دراوە (على بلوى تصيبه) هاودەم بە بەڵا و ناڕەحەتييەك كە تووشى دەبێت، بۆيە:
لەو بيرەى بۆ خەڵكى كڕى و لە تينوێتى رزگارى كردن، لەلايەن سەبەئيە گێرەشێوێنەكانەوە بێبەش كرا قومە ئاوێكى لێ بخواتەوە.
لەو هەموو بەخشينەى سامانى تايبەتى خۆى بە كەسانى شايستە و هاوڵاتيانى بەخشى، لەبرى دەستخۆشى، تانەى لێ درا.
لە وەڵامى خزمەتى بۆ قورئانى پيرۆز و يەكنووسكردنى، خوێنى رژێنرايە سەر پەڕاوەكەى.
بەسە بۆ گەورەيى ئيمامى عوسمان، كاتێك پێغەمبەرى خوا لە غەزاى تەبووكدا ئەم بڕوانامەى پێى بەخشى
(ما ضر عثمان ما عمل بعد اليوم)
(عوسمان لەمڕۆ بەدوا هەرچى بكات، زيانى پێ ناگەيەنێت)
.
د.عبدالواحید

7/30/2020 7:04:39 PM

بەشەکانی کورتە وتار

123