فەلسەفەی قوربانی کردن


قوربانی کردن کە دانراوە فەلسەفە و حیکمەتی خۆی ھەیە.... : 
١. زیندو کردنەوەی سوننەتی  ئیبڕاھیم پەیامبەر ( علیە السلام).
٢. سەبرو ئارامی، چونکە لەو کاتەدا سەبر و ئارامی  ئیبڕاھیم ( علیە السلام) ی بیر دەکەوێتەوە و ئەویش حەتمەن ڕادێت لەسەر ئارامگری و سەبر.
٣. قوربانی دان، حەتمەن لە  ئیبڕاھیم ەوە ( علیە السلام)، فێری قوربانیدان دەبێت بە نەفس و منداڵ و ....
٤. یارمەتی دانی ھەژاران.
٥. پاککردنەوەی دڵ و دەرون لە ڕەزیلی.
٦. پاککردنەوەی ماڵ و سامانە لەو خرش و خاڵە و ناڕەواییەی تێدا کراوە، چونکە سەدەقە دەببتە ھۆی پاککردنەوەی ماڵ.
٧. جێ بەجێ کردنی فەرمانی خوای گەورە و پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم)، پەرستش و عیبادەکان ھەموویان وەڵامدانەوەی فەرمانی خوان، کەواتە خودی جێ بەجێ کردن و بەدەمەچوونی فەرمانی خوا گەورەترین گەورەیی و ملکەچیە.
٨. دروستکردنی گیانی تەبایی و خۆشەویستی لەنێوان ھەژاران و دەوڵەمەندان، بەشێوەیەکی گشتی کە ھەژارێ دەوڵەمەندێ دەبینێ لەو ئاستە وە خۆشی دەبینێ لەو ئاستە شتێ لەدڵی دروست دەبێ، بەڵام کە دەوڵەمەندەکە قوربانی و خێری کرد بەھەژارەکە ڕاستەوخۆ خۆشەویستی دروست دەبێت و ئەو ڕق و کینە نامێنێ و گیانی خۆشەویستی و تەبایی بڵاو دەبێتەوە لە نێوانیاندا.
٩. ڕاھاتنە لەسە بەخشین.
١٠. فێرکرنی بەرامبەر و خەڵکە بە بەخشین.
١١. نەھێشتنی حەسودی، کە قوربانی کرا دڵی بەرامبەرەکان لە حەسودی بردن بەو سامانەی خوا پێی داوی پاک دەکاتەوە.
١٢. پاراستنی ماڵ و سامانە لە دەست درێژی، دەوڵەمەند حەتمەن چاودەبڕدرێ بۆ ماڵ و سامانەکەی، بەڵام بە قوربانی کردن چاوتێبڕینەکە کەم دەبێتە، ھەژارانیش ئەگەر وەک وەفایێکیش بێت ناتوانن چاو لە ماڵ و سامانەکەی ببڕن.
١٣. دڵدانەوەی ھەژاران و ئاسودەکردنیانە، وە ھەروەھا دڵ خۆشکردنی منداڵەکان و خێزانەکانیانە.
١٤. زیادبوونی ماڵ و سامان، ئەوە وەعدی خوای گەورەیە ھەرکەسێ سوپاس گوزاربێ خوای گەورە بۆی زیاد دەکات و بەرەکەت دەخاتە ماڵەکەی.
١٥. سوپاسی خوای گەورەیە لەسەر نیعمەتەکانی.
١٦. بەھێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵاتیەکان، چونکە قوربانی ھەر بۆ فەقیر نیە، دروستە بدرێ بە ھاوڕێ و دراوسێ و خزم وکەس و کار با دەوڵەمەندیش بن.
١٧. دروستکردنی جموجۆڵی بازرگانی، بەھۆی قوربانیەوە ساڵانە ملیۆنان ملیۆن حەیوان دەکڕدڕێو و دەفرۆشرێ، کە دیارە ئەمە جموجۆڵێکی گەورە و بەھێزی ئابوری دروست دەکات و خاوەن حەیوانەکانیش دەبوژێنەوە.
صلاح الدين أحمد

7/31/2020 9:55:25 PM

بەشەکانی کورتە وتار

123