دۆخی ئافرەت لە ڕۆژئاوا


بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی هەیە بە ناوی: "تۆ باوکەکە نیت"، ئەمەش یەکێکە لە سەرکەوتووترین بەرنامە تەلەفزیۆنیەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،
تێیدا ئافرەتێک هەڵدەستێ بە بانگهێشت کردنی کۆمەڵێک پیاو بۆ بەرنامەکە کە سەرجێیی لەگەڵ کردوون، ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی پشکنینی ترشی بۆماوەی (DNA)یان بۆ بکرێت، هەتا بزانێت کێیان باوکی منداڵەکەیەتی!
لە سەیرترین ڕوداوەکانی بەرنامەکە حاڵەتی "ڕۆزالیندا"یە کە زیاد لە ١٨ پیاوی بانگێشت کردبوو، هەموویان پشکنینیان بۆ کرا تا بزانێ باوکی منداڵەکەی(پیکاروا) کێیە؟ بەڵام ئەنجامی پشکنینەکە نەرێنی بوو، هیچ کامیان باوکی منداڵەکەی نەبوون!
کە ئەمەش بوویە هۆی داڕوخانی (پیکاروا)ـی ١١ ساڵان و دەسکردنی بە گریانێکی بەکوڵ.
هەروەها لە بەرنامەکەدا پیاوانێک دەرئەخا کە ژنەکانیان بانگێشت دەکەن، تا لەوە دڵنیابن منداڵەکانیان لە ڕەچەڵەکی خۆیانن، بەڵام ئەمەش ئەنجامەکەی نەرێنی بوو، بەمەش ناپاکی هەندێ لە ژنەکان دەر ئەکەوت.
بەرنامەکە لە ساڵی ١٩٩١ پێشکەش دەکرێت و، لە ١٩ بەش و ٣٥٠٠ ئەڵقە پێکهاتووە، لە هەر ئەڵقەیەک -لانی کەم- ٣ حاڵەتی دەخەنە ڕوو کە لە شاشەیNBC ئەمریکییەوە پەخش دەکرێت.
بەرنامەکە قەبارەی داڕمانی ڕەوشت و، ونبوونی ڕەچەڵەک دەخاتە ڕوو، کە ڕۆژئاوا بە گشتی و ئەمریکا بە تایبەتی پێیووە دەناڵێنن.
لەبەر ئەمەیە دژایەتی سیستەمی خێزان لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا دەکەن، ئەمەش بە دەسیسەی ڕێکخراوە فێمێنیستیەکان کە لە ئایین و بەها باڵاکان یاخی بوون، یان ئەوەی پێی دەڵێن ڕێکخراوەکانی مافی ئافرەت؛ بە بانگەشی ئەوەی ئیسلام ستەمی لە ئافرەت کردوە.
ئەم بەرنامەیە دەرخەری ڕێژەی ماف خوراوی و سوکایەتی پێکردنی ئافرەتی ئەمریکییە، لە گەڕانی بە دوای شووناسی منداڵەکەیدا!
لە پاشی ئەمانە کەسێکی هەڵخەڵتێنراو دێتە لات و، وادەزانێ بەهەق موسڵمانە تا ڕەخنە بگرێ لە شەریعەتەکەمان؛ لەبەر یاساغکردنی ئەم جۆرە پەیوەندییانە لە ژێر پەردەی ئازادی تاکەکەس دا، پاشان تانە لە سنوورەکانی خودا دەدات کە بۆ پاراستنی دامێن و ڕێگری لە تێکەڵاو بوونی ڕەچەڵەکە، چوونکە وای دادەنێ کە نەفامییە و ڕەفتارگەلێکی دەشتەکییانەیە کە کۆن بووە!!
(إنْ هُم إلَّا كالأنعامِ بَلْ هُم أضلُّ سَبيلا) 
ئەوانە وەک ئاژەڵەن، بەڵکو گومڕاتریشن.
.
لینکی بەرنامەکە
https://youtu.be/oegDCPDXgXM

8/8/2020 2:30:24 PM

بەشەکانی کورتە وتار

123