پەنجا ساڵی تەمەنم لە لێکۆڵینەوە لە شۆڕشی شیوعیەت خەرج کرد

"پەنجا ساڵی تەمەنم لە لێکۆڵینەوە لە شۆڕشی شیوعیەت خەرج کرد، تێیدا سەدان کتێب و سەدان لێکۆڵینەوەم خوێندەوە. دوای ئەوە بۆچونەکانم لە هەشت بەرگدا بڵاوکردەوە بۆ شیکردنەوەی ئەوەی بۆچی شۆرش دەیان ملیۆن کەسی لە براکانمان لەناو برد؟ دەتوانم ئەو هەشت بەرگە لە یەك ڕستەدا کۆ بکەمەوە، ئەویش بریتییە لە: (پیاوەکان خودایان لە یاد کرد ـ man have forgotten god ) چونکە هیچ کەس جگە لە خودا ناتوانێت دڕندەیی ناخی مرۆڤ جڵەوگیر بکات،،"
بیرمەند و مێژونووس و ئەدیب (ئەلیکساندەر سۆڵزهێنتزن).
"(ئەگەر خودا مرد هەموو شتێك ڕەوایە) "
دۆیستۆڤسکی
خودا لە دڵی لینیندا نەبوو بۆیە نزیکەی هەشت  ملیۆن کەسی کوشتووە، خودا لە دڵی ستالیندا نەبوو بۆیە۲۰-۲٥ ملیۆن کەسی کوشتووە.
نوسەری کتێبی ( مێژووی ڕەشی شیوعیەت) باس لەوە دەکات کە ژمارەی قوربانیان ۱٤۸ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و هەندێکی تر دەڵێن ۲٥۰ ملیۆن کوژراوە، تا ئەو ئەندازەیەی  شیوعیەت بە شکسخواردووترین و مێژووی پڕخەرجیترین ئەزموونی هەژمار دەکرێت.
ئەگەر خودا لە یاد بکەین ئەوە حاڵمان دەبێت.
لە کتێبی (ئیلحاد گرفتێکی دەرونییە) وە.

8/10/2020 9:16:56 PM

بەشەکانی کورتە وتار

123