کوردستان و دیاردەی سوکایەتی کردن بە مامۆستایانی ئاینی

.
کاتێک ئیمپریالیستە ئینگلیزەکان هاتنە میسر لەڕێی لۆرد کرومەرەوە توانیان هەژموونی هزری خۆیان تەواو زاڵ بکەن و بەرنامەی ئیسلام لە دڵ و هۆشی تاکی زۆرێک لە مسوڵمانان دەربکەن، هۆکاری سەرکەوتنی لۆرد کرومەر عەسکەری نەبوو، بەڵکو جێبەجێکردنی ئەو بەرنامە داڕێژراوە بوو کە مستەشارێکی بەتوانای خۆی بەناوی قەشە دانلوب دایڕشتبوو، ئەوەی جێی سەرنجە سەرەکیترین ڕێگە کە داینابوو بۆ لەناوبردنی پلەوپایەی ئیسلام لە دڵی خەڵکی بریتیبوو لە "سوکایەتی و سوک کردنی زانایانی ئیسلام ولەنگ خستنیان لە کاری دروستی خۆیان".
ئەوەی ئێستا لە کوردستان ئەگوزەرێت زۆر زیرەکانەتر جێبەجێ دەکرێت. ئەوەتا وەک دەبینن لەلایەک کۆمەڵێک کەسی نەخوێندەواری دژ بە دین دەکرێنە لێکۆڵەر و پارێزەر و پسپۆڕی بواری ئیسلام، هەر ڕۆژەو بەرنامەیەکی چالاکیان بۆ ساز دەکەن تا فتوایەکی تازەمان بۆ دەربکەن. وە لە لایەکی تریشەوە ئەوەی کە شارەزایە و زانای ئایینی ڕاستەقینەیە تۆمەت و سوکایەتی و بێڕێزی پێ دەکرێت، تا ئەوەی وتە و پڕۆگرامی نرخی نەمێنێت و خەڵکیش بڵێت ئەم بێنرخە چۆن بەرچاوڕوونی لێ وەربگرین؟ وەک بە پێغەمبەری ئیسلامیان دەووت: (وَإِذَا رَأَوْكَ إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَٰذَا الَّذِي بَعَثَ اللَّهُ رَسُولًا) هەرکات بیان بینیتایە بێ ڕێزیان پێ دەکردی و بە تەنز و سوکایەتیەوە دەیان وت ئەوە ئا ئەمەیە کە خوا کردوویەتی بە ڕێنمونیدەر و نێردراوی خۆی؟!
پێویستە ئەم ڕاستییە بزانرێت کە ئیمامی نەسائی پێش هەزار ساڵ لەمەوبەر فەرموویەتی: ئیسلام وەک خانوویەک وایە کە دەرگای هەبێت، دەرگای ئیسلامیش بریتییە لە هاوەڵان و هەڵگرانی دیین، تانەدان لەوان تانەدانە لە خودی ئیسلام
.
نوسینی: م ٲحمد ڕازی 

8/14/2020 1:03:27 AM

بەشەکانی کورتە وتار

123