دایکی دیموکراسی، ئافرەتێکی باڵاپۆش قبوڵ ناکات!

لەناو وڵاتی لەدایک بووی دیموکراسی و ئازادی، کە فەڕەنسایە، ئازادییەکان بڕی ئەوە ناکات قبوڵی ئافرەتێکی سەرپۆش لەسەر  بکەن لەهۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەماندا ، بەوهۆیەوە چەند ئەندام پەرلەمانێک ھۆڵەکە بەجێدەھێڵن.

بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی فەڕەنسا دانیشتنی پەرلەمانیان بەجێهێشت بە هۆی بوونی ئافرەتێکی باڵاپۆش لە دانیشتنەکەدا،  لەناو وڵاتی لەدایک بووی دیموکراسی و ئازادی کە فەڕەنسایە ئازادییەکان بڕی ئەوە ناکات قبوڵی ئافرەتێکی باڵاپۆش بکەن.
مەريەم بوجيتو  سەرۆکی یەکییەتی قوتابیان زانکۆی سۆربۆن  بەژداری لە دانیشتنێکی پەرلەمان کرد لە فەڕەنسا، دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و کاریگەرییەکانی لەسەر گەنجان، دوای ئەوەی ئەندام پەرلەمانەکان بینیان ئافرەتێکی باڵاپۆش  بەژدارە لە کۆبوونەوەکە ئیتر بڕیاریاندا هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمان جێبھێڵن، دواتر بابەتەکە  قسەوباسێکی زۆری بەدوای خۆی دا هێنا لە ڕاگەیاندنەکان.
 لەگەڵ ئەوەشدا هیچ یاسایەک نیە ڕێگری لە باڵاپۆشی بکات لە ناو دانیشتنی پەرلەمان.
شایەنی ئاماژە بۆ کردنە کە ئەمە جاری یەکەم نییە ئەم خاتوونە باڵاپۆشە لەلایەن ناوەندەکانی فەڕەنساوە قوبوڵنەکرێت، بەڵکو لە ساڵی 2018 دا بەھۆی باڵاپۆشیەکەیەوە، بە بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرک لەسەری لەلایەن ڕۆژنامەی 'شارلی ھیبدۆ'  وە ڕووبەڕووی سوکایەتی پێکردن بووەوە. سەرجەم ئەمانەش دەبنە نیشانەی پرسیار بە ڕووی ئەو وڵاتەدا و بەھەڵواسراوی دەمێنێتەوە.

سەچاوە 
فەڕنسا 24

9/19/2020 3:56:13 PM

بەشەکانی کورتە وتار

123