ژاپۆن سیخوڕی بەسەر سەرجەم موسڵمانانی وڵاتەکەیەوە دەکات

دادگایی باڵای ژاپۆن دانی بەوەدانا کەموسڵمانانی ژاپۆن چاودێریان کراوە ولەلایەن پۆلیسەوە سیخوڕیان بەسەرەوە کراوە

"ئێدوارد سنەودن" دەڵێت: کەسانی ھەڵگری بیروباوەڕی ئیسلام، زیاتر لە ھەمووان دەکرێنە ئامانجی چاودێریکردن، ئەمەش بەھۆیی ئەوەوە نییە کە چالاکی گوماناوییان ھەبێت، بەڵکو تەنیا بە ھۆی ئەوەیی موسڵمانن.
لەساڵی 2010 دا، بەڵگەنامەیەکی فەرمی پۆلیسی ژاپۆن دزەی پێکرا و ئاشکرا بوو کە پۆلیسی ئەو وڵاتە سیخوڕی بەسەر سەرجەم موسڵمانی ژاپۆنەوە کردووە، فایلە دزە پێکراوەکە زانیاری زیاتر لە 72 ھەزار موسڵمانی ئەو وڵاتەی تێدابوو، ھەروەھا ئەوەش ئاشکرابوو کە سەرجەم مزگەوت و ڕێستۆرانت وفرۆشگاکانی تایبەت بەموسڵمان و ڕێکخراوە ئیسلامییەکانی تۆکیۆی پایتەخت بەتەواوی لە ژێرچاودێریدا بوون. 
ئەمەش کاردانەوەی موسڵمانی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە کە نەک بەتەنیا کەسانی گومانلێکراو بەڵکو سەرجەم موسڵمانی ئەو وڵاتە چاودێری کراون.
 ھەر بۆیە 17 لەو موسڵمانانەی کە لەناو بەڵگەنامەکەش دا ناویان ھێنرابوو، سکاڵایان دژی حوکمەتی ئەو وڵاتە تۆمارکردوو وە ئەو کارەیان بە بەزاندنی سنوری تایبەتمەندییە کەسییەکانی ھەڵگرانی ئیسلام لێکدایەوە، دادگای باڵای وڵاتەکەش، ئەوەی دووپاتکردەوە کە ئەو کارە بەزاندنی تایبەتمەندی موسڵمانانە و قەرەبووی ئەو سکاڵاکارانە کرایەوە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە دادگا دانی بەوەدانەنا کە ئەو کارە دژی دەستوری وڵاتەکە بێت و بەکارێکی پێویستی دانا بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکەی.
ئەم  چاودێریکردنەی پۆلیس، موسڵمانانی ئەو وڵاتەی بێزارکردووە و تەنانەت ھەندێکیانی ترساندووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم پرۆسەیە  دژ بە موسڵمان تا ئێستاش نەوەستێنراوە.
سەرچاوە:
 ئیندیپێندنتی بەریتانی
https://www.google.com/.../muslims-japan-government...

9/29/2020 11:43:12 PM

بەشەکانی کورتە وتار

123