ماکرۆن وەک ئامۆژگاری کار.

ماکرۆن لە دیدارەکەی لەگەڵ «الجزیرە» مژدەمان دەداتێ کە ئەو دژی ئیسلامییەتە نەک ئیسلام؛ بۆیە وڵاتەکەی بە دەزگا ئەمنییەکانیەوە دژی نیقاب ئەجەنگێت، دەزگاکانی پەروەردە دژی سەرپۆش و فێرگە ئیسلامییەکان ئەجەنگێت، دەزگاکانی دادی دژی کاری خێرخوازیین، هەواڵگرییەکەیان دژی سەرخستنی پرسی قودسن، سەرکردایەتییەکەی سووکایەتی بە پێغەمبەر ﷺدەکەن، ڕاگەیاندنەکەی پشتگیری ئیسلامۆفۆبیا (تۆقین لە ئیسلام) دەکات. هەر لەبەر ئەوەیە فەڕەنسا سەرپەرشتیکاری فەرمی ئیلحاد و مولحیدان و هاوڕەگەزخوازی (شواذ) ڕۆژئاوای ئیسلامییە، تا پلەیان هەبێت و لە کاتی زیادەڕوی کردن لە دژایەتی عەقیدەی ئومەت، کەسێ نەبێ بڵێ بەری چاوت کلی پێوەیە.
ئەوەی دەمێنێ بپرسین: ئەو ئیسلامە کامەیە کە ماکرۆن ڕێزی ئەگرێت و دژایەتی ناکات؛ گەر حورمەتی قورئان و پێغەمبەر ﷺ و شەریعەتەکەی بڕوات؟!
بەردەوامین لە بایکۆت، لە تاوانکاری ماکرۆن، چونکە دەیەوێ گاڵەتە بە ئەقڵی ئێمە بکات بە قسەیەکی سواو؛ ئیسلام/ ئیسلامییەت کە دەسکردی زۆردارانی عەرەبە، بەردەوامین لە بایکۆت گەر بێژەرەکەی جەزیرەیش پۆزشەکەی برازێنێتەوە!
د. سامی عامری

11/3/2020 4:57:08 PM

بەشەکانی کورتە وتار

123