ئایا زۆرینەی جەنگەکانی مێژوو بەهۆی ئاینەوەبوون؟

سکۆت ئاترانی نووسەری مولحید دەڵێت:
کاتێک لێکۆڵینەوە دەکەین، بۆمان دەردەکەوێت گەورەترین گلەیی دژی ئایین کە دەڵێت: لە تەواوی مێژوودا ئایین گەورەترین سەرچاوەی ناکۆکی بووە گلەییەکی فشەڵە. کێشە ئایینییەکان تەنها سەرچاوەی بەشێکی کەمی جەنگە تۆمارکراوەکانی مێژوون. لە ئینسکلۆپیدیای جەنگدا ١٧٦٣ جەنگ بەدرێژایی مێژوو تۆمار کراوە، تەنها ١٢٣ (سەدا ٧) دانەیان ئایینی بوون. لێکۆڵینەوەیەک بە ناوی "خودا و جەنگ"کە بیبیسی سپۆنسەری کردبوو، ٣٥٠٠ جەنگی ژمارد و لەسەر پێنج نمرەی بۆ دانان تا بزانرێت ئایین تا چ ڕادەیەک پاڵنەر بووە. بۆ نموونە: ئەگەر جەنگێک نمرەی سفری وەربگرتایە واتای ئەوە بوو هیچ پاڵنەرێکی ئایینی نەبووە، ئەگەر جەنگێک پێنجی وەربگرتایە واتای ئەوە بوو ئایینی بووە. دەرکەوت سەدا شەستی جەنگەکان هیچ پاڵنەرێکی ئایینیان نەبووە. تەنها سەدا حەوتی جەنگەکانیش نمرەی سەروو سێیان وەرگرتووە. کوشتاری ڕووسی و چینییەکان و جەنگە جیهانییەکان هیچ پاڵنەرێکی ئایینیان نەبووە، لە کاتێکدا ئەوانە بوونە هۆی ئەوەی سەدەی بیست خوێناویترین سەدەی مێژوو بێت. 

3/5/2021 11:51:16 AM

بەشەکانی کورتە وتار

123