ئەو ڕۆژەی سەلیبییەکان گۆشتی موسڵمانانیان کردە ژەمی سەرەکی!

ئەو ڕۆژەی سەلیبییەکان گۆشتی موسڵمانانیان کردە ژەمی سەرەکی!


کاتێک تەماشایەکی مێژوو دەکەیت، دەتاسێیت کە چ پڕوپاگەندە و کاریگەرییەکی میدیا و فیلم و سینەماکانت لەسەر بووە، شۆک دەبیت کە ئەوانەی ئێستا سەرمەشقی مرۆڤایەتی و شارستانییەتن، تا دوێنێ چ خوێنمژێک بوون، بە پێچەوانەوە کۆمەڵێک نەتەوەی تر کراونەتە خوێنمژ و بەربەری، لە کاتێکدا مێژوویەکی پاک و بێزیانیان هەیە.


لەوەیە هەندێک جار ئەگەر لە زاری خەڵکی ترەوە بیبیستیت بڕوا نەکەیت، بەڵام ئەمجارە دوو ڕۆژنامەنووسی فەڕەنسی لە ڕۆژنامەی «لی بۆین» ڕاپۆرتێکیان لەژێر ناونیشانی "١٢ـی دیسەمبەری ١٠٩٨، ئەو ڕۆژەی سەلیبییەکان گۆشتی خەڵکی «مەعرەتولنەعمان»يان خوارد." بڵاو کردەوە.


کە باس لەوە دەکات خۆراکی سەرەکیی سەربازانی سوپای سەلیبییەکان لە کاتی هەڵکوتانیان بۆ سەر شاری قودس، گۆشتی موسڵمانانی شارە داگیرکراوەکان بووە، کە نزیکەی ٢٠ هەزار کەسی خەڵکی مەعرەتولنەعمان بوونەتە قوربانی، یەکێک لە بەشداربووانی شەڕەکە باسی لەوە کردووە کە لە مەنجەڵی گەورەدا گۆشتی موسڵمانەکانیان لێناوە و، گۆشتی منداڵەکانیش لە شیش دراوە و خوراوە.


هەر بۆیە سەیرت لێ نەیەت کاتێک دڕندەیی ئەم وڵاتانە دەبینیت، بگرە هێشتا خاتریان گرتووین.


سەرچاوە:

-------------

https://aja.ws/eqht4i


#ئاستانە_Astana

9/25/2024 11:39:04 PM