قەرزی تۆ کێشەی هەموومانە!

قەرزی تۆ کێشەی هەموومانە!

قەرزی تۆ کێشەی هەموومانە بیر بکەرەوە تۆ قەرزداریت و قەرزەکەت پێ نادرێتەوە. لە زۆربەی شارستانییەتە کۆن و نوێیەکانیشدا سەرەنجامی تۆ یەک شتە، ئەویش: زیندانە.

قەرزی تۆ کێشەی هەموومانە!

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ٤ ئایار ٢٠٢٦

قەرزی تۆ کێشەی هەموومانە

بیر بکەرەوە تۆ قەرزداریت و قەرزەکەت پێ نادرێتەوە. لە زۆربەی شارستانییەتە کۆن و نوێیەکانیشدا سەرەنجامی تۆ یەک شتە، ئەویش: زیندانە.

«چارڵز دیکنز»، یەک لە ئەدیب و ڕۆماننووسە هەرە دیارەکانی ئینگلتەرا لە سەدەی نۆزدەدا، یەکێک بوو لە قوربانییانی قەرز، کە باوکی بەهۆی قەرزارییەوە دەستگیر کرابوو، ئەمەش دواتر زۆر لە نووسینەکانیدا ڕەنگی دایەوە.

بەڵام لە شارستانییەتی ئیسلامیدا تێڕوانینێکی زۆر جیاوازتر هەبوو بۆ قەرز؛ کە قەرز کێشە و موسیبەتە نەک تاوان، تاکی قەرزدار قوربانییە نەک تاوانبار، کۆمەڵگەش دەبێت بەشدار بێت لە چارەسەرکردنیدا نەک تەماشاکەر.

ئا لێرەوە وەقفێک دروست بوو بۆ کوژانەوەی قەرزی ئەوانی دی. هەرچەندە قەرزدار لە هەشت جۆرەکەیە کە زەکاتیان پێ دەشێت و لە سەرەتای ئیسلامەوە ئەم باسە هەبووە، بەڵام خودی «وەقفی قەرزدار» لە دەوڵەتی عوسمانیدا دانرا و دۆکیۆمێنت کرا. کە وەقفێکی سەربەخۆ و گەورە بوو، داهاتەکەی بۆ کوژانەوەی قەرز و دەرهێنانی قەرزدارەکان بوو لە زیندان؛ بە کۆمەڵێک پێوەری ورد بۆ جیاکردنەوەی ئەوانەی کە قەرزیان بۆ کاروبارێکی مەعقوول کردووە و فیعلەن توانای دانەوەیان نییە، لەو کەسانەی کە شایستە نەبوون.

جیاوازیی نێوان شارستانییەتەکان هەمیشە بە کۆشک و سوپا ناپێورێت، بەڵکوو بەوە دەپێورێت کە چۆن مامەڵە لەگەڵ لاوازترین تاکەکانیاندا دەکەن لە سەختترین ساتەکانی ژیانیاندا.

کە ئەمەش ڕووی جیاکەرەوەی شارستانییەتی ئیسلامییە.

#ئاستانە_Astana

ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە مێژوو

هەمووی ببینە