غەرناتە... برینێکی ساڕێژنەبوو!

غەرناتە... برینێکی ساڕێژنەبوو!

غەرناتە... برینێکی ساڕێژنەبوو!

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ٩ بینینەکان ٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦

غەرناتە... برینێکی ساڕێژنەبوو!

ئەمڕۆ ٢ی کانوونی دووەمە... ڕۆژێکە کە تێیدا دڵی ئیسلام لە ڕۆژئاوا وەستا.

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی ئەو ساتەیە کە تێیدا دوایین قەڵای شکۆمەندیی موسڵمانان لە ئەندەلوس (غەرناتە) کەوت و، کلیلەکانی ڕادەستی خاچپەرستەکان کران.

لەم ڕۆژەدا، تەنیا شارێک نەڕووخا، بەڵکوو شارستانییەتێکی ٨٠٠ ساڵە کە دنیا شانازیی پێوە دەکرد، بە یەکجاری ماڵئاوایی کرد. مزگەوتەکان کران بە کەنیسە، دەنگی بانگ کپ کرا و فرمێسک شوێنی پێکەنینی منداڵانی گرتەوە.

بەڵام با لە خۆمان بپرسین: بۆچی غەرناتە کەوت؟

ئایا تەنیا لەبەرئەوەی دوژمن بەهێز بوو؟

نەخێر!

غەرناتە کاتێک کەوت کە «برایەتیی ئیسلامی»مان گۆڕی بە «دەمارگیری و ناوچەگەری».

ئەندەلوس کاتێک لەدەست چوو کە موسڵمانان لە جیاتی ئەوەی یەک سەنگەر بن بەرامبەر دوژمن، بوون بە پارچەپارچە و، هەر کەسە و بۆ ناوچەکەی خۆی و بۆ هۆزەکەی خۆی و بۆ دەسەڵاتی خۆی دەجەنگا.

مێژوو پێمان دەڵێت: کاتێک دەمارگیریی نەتەوایەتی و خێڵەکی جێگەی ئیمان و یەکڕیزیی گرتەوە، کاتێک دەسەڵاتدارانی تەوائیف (ملوك الطوائف) یەکتریان دەشکاند بە هاوکاریی دوژمن؛ ئەنجامەکەی ئەوە بوو کە هەموویان پێکەوە لەناو بران. غەرناتە باجی ئەو ڕۆژانەی دەدا کە ئێمە بە دەستی خۆمان یەکتریمان لاواز کرد.

ئەمڕۆ کە بۆ غەرناتە دەگرین، دەبێت بۆ حاڵی خۆشمان بگرین؛ چونکە هەمان ئەو نەخۆشییەی ئەندەلوسی لەناو برد (نەخۆشیی دەمارگیری و پەرتەوازەیی)، ئەمڕۆش خۆرەی جەستەی ئوممەتەکەمانە.

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە مێژوو

هەموویان ببینە