سەرسامبوون بە بەهێزەکان
سەرسامبوون بە بەهێزەکان، دیاردەیەکی مرۆیییە بە درێژاییی مێژوو و تێپەڕبوونی کات و سەدەکان، هەتاوەکوو خەڵکانی ئەورووپاش لە سەردەمێک لە سەردەمەکاندا لێی بێبەش نەبوون.
کاتێک ئەندەلووسی -ئیسپانیای- موسڵمانان لە چڵەپۆپەی پێشکەوتن، گەشەسەندن، دادپەروەری و جوانیی ڕازاوەییدا بوو؛ گەنجانی ئەورووپا عەوداڵی خۆچواندن بوون بە موسڵمانانەوە. لە ساڵی ٨٥٤ی زایینیدا، یەکێک لە قەشەکان بە ناوی «ئەلڤار» (Alvar) سکاڵا و شەکوای خۆی تۆمار دەکات، لەدەست عەوداڵیی گەنجانی نەسڕانی بە شیعر و ئەدەبی عەرەبی و، پشتگوێخستنی زمانی خۆیان لەپێناو فێربوونی زمانی عەرەبی.
پەڕتووکی: هەتوان
#ئاستانە_Astana
- دیزاینەر
- موحەممەد ڕەسول

- ئامادەکار
- ئاستانە

- بڵاوکەرەوە
- ئاستانە





