نەخۆشخانەی مەنسووری؛ پێشەنگی چاودێریی تەندروستی بێبەرانبەر لە مێژوودا

نەخۆشخانەی مەنسووری؛ پێشەنگی چاودێریی تەندروستی بێبەرانبەر لە مێژوودا

نەخۆشخانە، تەواوی نەخۆشەکان دەگرێتە خۆ هەتا چاک دەبنەوە و، تەواوی تێچووەکەیان دەگرێتە ئەستۆ؛ جا ئیتر لە دوورەوە هاتبن یان ...

نەخۆشخانەی مەنسووری؛ پێشەنگی چاودێریی تەندروستی بێبەرانبەر لە مێژوودا

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ١ بینینەکان ٢٠ نیسان ٢٠٢٦

«نەخۆشخانە، تەواوی نەخۆشەکان دەگرێتە خۆ هەتا چاک دەبنەوە و، تەواوی تێچووەکەیان دەگرێتە ئەستۆ؛ جا ئیتر لە دوورەوە هاتبن یان نزیک، دانیشتووی شار و وڵاتەکە بن یان بێگانە، بەهێز بن یان لاواز، دەوڵەمەند بن یان هەژار، کاریان هەبێت یان بێکار بن، کوێر بن یان چاوساغ، نەخۆشیی جەستە بن یان دەروون، خوێندەوار بن یان نەخوێندەوار...»

ــ لە دەقی بەڵگەنامەی وەقفی بیمارستانی مەنسووری

ئەمە دەقی پەیمان و دۆکیۆمێنتی وەقفی نەخۆشخانەی «مەنسووری»ـیە لە قاهیرە، کە بە بیمارستانی مەنسووری ناسرابوو لە ساڵی ١٢٨٤ی زایینیدا. نەخۆشخانەکە بەبێ بەرانبەر هەموو نەخۆشێکی جەستەیی و دەروونیی دەگرتە ئەستۆ؛ لە سەردەمێکدا کە نەخۆشانی دەروونی لە شوێنەکانی تری جیهاندا دەبەسترانەوە.

نەخۆشەکان پۆشاک، خۆراک و شوێنی مانەوەیان بۆ دابین کرابوو، تەنانەت باخچە و گوڵزاری تایبەتیان بۆ کرابوو، لەو بڕوایەی کە سروشتی پاک بەشێکە لە چارەسەر؛ تەنانەت خوڕەی ئاو، بۆنی یاسەمین و مۆسیقاش بۆ هەندێک بە چارەسەر دادەنرا، بەتایبەت بۆ نەخۆشانی دەروونی.

نزیکەی ٤ بۆ ٨ هەزار نەخۆشی لەخۆ دەگرت، بەبێ ڕوانینە هیچ جیاوازییەکی ڕەگەزی، نەتەوەیی و تەنانەت ئایینیش. تێچووی تەواوی نەخۆشخانەکە لەلایەن وەقف و خەزێنەی دەوڵەتەوە دابین کرابوو.

«بیمارستانی مەنسووری» گەوهەرێکی پزیشکی و زانستی بوو لە سەردەمی خۆیدا، و لە مێژووشدا تا ماوە باسی نابڕێت.

#ئاستانە_Astana

دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە مێژوو

هەمووی ببینە