لەسایەی پەروەردەی پێغەمبەردا (ﷺ)

لەسایەی پەروەردەی پێغەمبەردا (ﷺ)

لەسایەی پەروەردەی پێغەمبەردا (ﷺ)

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٥١٢ بینینەکان ١٠ ئایار ٢٠٢٣

خەووات لەبارەی خۆیەوە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "موسڵمان بووم و پێغەمبەر (ﷺ) کۆچی کرد بۆ لامان، جارێکیان کە من بەنێو کۆڵانەکانی مەدینەدا دەڕۆیشتم، چاوم بە یەک لە ئافرەتە داوێنپیسەکانی سەردەمی نەفامی کەوت کە ئەو کات دۆستم بوو، جا موسڵمانبوونەکەم ڕێگری لێ دەکردم و نەفسیشم بانگی دەکردم بۆ لای، منیش چاوم لەسەری لانەبرد تاوەکوو خۆم کێشا بە دیواری ماڵی بەنی جەذرەدا، ڕوخسارم بریندار بوو و خوێنی پێدا هاتە خوارەوە، بەو حاڵەوە چوومە لای پێغەمبەر (ﷺ)، فەرمووی: چیت لێ هاتووە؟ منیش باسەکەم بۆ گێڕایەوە، جا فەرمووی: سا نەگەڕێیتەوە سەری، ئەگەر خودا چاکەی بۆ بەندەیەک بوێت، لەم دونیا سزاکەی بۆ پێش دەخات."

ئایا سەرنجت دا کە خەووات چۆن ئاگادارمان دەکاتەوە هەر لە سەرەتاوە هەتا کاتی ڕووداوەکە، کە چۆن لە سەرەتای گرتنەبەری ڕێگەی ڕێنوماییدا و پاش کۆچکردنی پێغەمبەر (ﷺ) بۆ لایان ئەوە ڕووی داوە، ئەوجا دەڵێت: "جارێکیان کە من بەنێو کۆڵانەکانی مەدینەدا دەڕۆیشتم، چاوم بە یەک لە ئافرەتە داوێنپیسەکانی سەردەمی نەفامی کەوت، کە ئەو کات دۆستم بوو." پاک و بێگەردی بۆ خوا، ئێستا و لەم کاتەدا؟! تەنیا کەمێک بەر لە ئێستا بوو کە بەرگی نەفامی دا دەکەند و پێیەکانی لە تەپوتۆزی نەفامی دەتەکاند لەپێناو هەڵبژاردنی ڕێگەی ڕاست و هەنگاونان بەرەو لای پەروەردگار، کەچی ڕاست لێرەدا ئەم تاقیکردنەوەیە دێتە پێشەوە!

بەڵێ، ئەمە سروشتی ڕێگەکەیە، وا نەزانیت کە بە هەڵبژاردنت بۆ ڕێگەی هیدایەت هەموو دونیا بە گوڵ ڕادەخرێت لە خۆشیی گەڕانەوەی تۆدا، بەڵکوو ڕێک بە پێچەوانەوەیە؛ زەوی هەمووی دەبێت بە دڕک! دەزانیت بۆ؟! زۆر بەکورتی و پوختی: تاوەکوو بەرچاوڕۆشن بیت بە ڕێگەکە و فێری خۆپارێزی و لەخواترسان بیت.

لە پەڕتووکی: «لەسایەی پەروەردەی پێغەمبەردا (ﷺ)»
نووسینی: «موحەممەد حیشمەت»

پەڕتووکەکە تەنیا بە شێوەی پی دی ئێف بەردەستە، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە پەڕتووکەکە دابەزێنن:

https://astane.org/LibraryDetail.aspx?TypeID=34

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە خێزان و پەروەردە

هەموویان ببینە