خێزانە لێکهەڵوەشاوەکان سەرچاوەی بازرگانییەکانی «ئیپستین» بوون

خێزانە لێکهەڵوەشاوەکان سەرچاوەی بازرگانییەکانی «ئیپستین» بوون

خێزانە لێکهەڵوەشاوەکان سەرچاوەی بازرگانییەکانی «ئیپستین» بوون

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ١٠ بینینەکان ٩ شوبات ٢٠٢٦

خێزانە لێکهەڵوەشاوەکان سەرچاوەی بازرگانییەکانی «ئیپستین» بوون

لەوەیە لەم چەند ڕۆژەدا زۆرت بیستبێت لەسەر کەیسەکانی «ئیپستین»؛ بە ڕاست و چەپدا شتی ڕاست و (فەیک) بە جارێک بڵاو دەکرایەوە و، هەر ڕۆژە و ناوێکی تازە دەبیستیت... بەس بیرت کردووەتەوە بزانیت سەرچاوەی ئەم بازرگانییەی ئیپستین چی بوو؟ ئەم هەموو منداڵ و ئافرەتەی چۆن دەهێنا و بازرگانیی پێوە دەکردن؟

دووبارە وەڵامەکە لە هەناوی شارستانییەتیی مۆدێرنی ڕۆژئاوادایە؛ لەو کۆمەڵگە هەڵپڕووکاوە و خێزانە لێکهەڵوەشاوەیەی کە ساڵانێکە کار دەکرێت بۆ ئەوەی ئێمەش بەو ڕێچکەیەدا بڕۆین.

بەپێی بەدواداچوونە کۆن و تازەکان، زۆرینەی قوربانییەکان لە خێزانە لێکهەڵوەشاوەکانن؛ لە جیابوونەوەی دایک و باوک، یان ئەوەی منداڵ لەلای یەکێک لە دایک و باوک بێت بە هەبوونی ژنێک یان پیاوێکی تر کە لە خێزانە بنەڕەتییەکە نەبووبێت.

نەبوونی قەڵغانی خێزان و پاراستنی دایکان و باوکان، وا دەکات منداڵ ١١ ئەوەندەی منداڵی خێزانێکی ئاسایی، ئەگەری تووشبوونی هەبێت بە دەستدرێژی و بازرگانیی سێکسی. لە هەمووی مەترسیدارتر وا دەر دەکەوێت کە ٨٠٪ی ئەوانەی دەخرێنە ئەو بازرگانییەوە، لەلایەن چاودێریی کۆمەڵایەتی و شێڵتەر و خانەکانی بەخێوکردنی دەوڵەتەوە داڵدە دراون.

ئەمەش گومان دەخاتە سەر ڕۆڵی ئەو شێڵتەر و خانانەی ڕۆژئاوا، کە دەستیان هەبێت لەو بازرگانییەی بە مرۆڤ و منداڵەوە دەکرێت.

لە سەروو هەموویەوە؛ خۆپاراستن لە چارەسەر باشترە. دەستگرتن بە خێزان، کولتوور و کۆمەڵگەوە و نەچوونە ژێر کاریگەریی ئەو لێکهەڵوەشانەوەیەی کۆمەڵگەی ڕۆژئاوایی، لە پێشینەی هەموو شتێکە بۆ ئێمەی موسڵمان.

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە خێزان و پەروەردە

هەموویان ببینە