لە ئافاتەکانی عالەمانییەت، لەدەستدان یاخود تێکچوونی قیبلەنومایە؟!​

لە ئافاتەکانی عالەمانییەت، لەدەستدان یاخود تێکچوونی قیبلەنومایە؟!​

لە ئافاتەکانی عالەمانییەت، لەدەستدان یاخود تێکچوونی قیبلەنومایە؟!​

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٦ بینینەکان ١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥

لە ئافاتەکانی عالەمانییەت، لەدەستدان یاخود تێکچوونی قیبلەنومایە؟! 



زۆرێک لە ژنان و تەنانەت پیاوەکانیش بە دەروون و هەستێکی «قوربانیدەر» مامەڵە لەگەڵ یەکتر دەکەن. سەیر لەوە دایە ئەمە زۆرجار لەسەر بنەمای خەون و خەیاڵ بوونیاد نەنراوە، بە لۆژیکی ئەوەی «ئەگەر وا بوومایە وا دەبوو، بەڵام هەموو ئەمانەم لەپێناو هاوسەرگیریدا بەجێ هێشت.» وەک ئەوەی خێزان گۆڕستانێک بێت و هیواکانمانی تێدا نێژرابێت! 


ئەم نەفسییەتە، ئەم لۆژیکە لە دەرەنجامی سەنتەربوونی مرۆڤ لە دەوری خۆی و هیوا و خەونەکانییەوەیەتی و لە غیابی تێڕوانینی ئیستخلاف و حەقیقەتی بوونی مرۆڤ لەسەر زەوییە، هەروەها وەرینی ئامانجی بوونی مرۆڤە کە ئەویش یەکخواپەرستی و بەندایەتی خودای ڕەببولعالەمینە، بە کورتی لەدەستدانی قیبلەنومایە! بۆیە خەیاڵییانە دەڕوانێت، خێزان و زاوزێ و نەوە و پەروەردەکردن هەموویان بابەتن، سەرەڕای گرنگییەکەی، کەچی بەلای ئەوەوە بەهاکەی یەکسان نییە بە بەهای پلەیەکی بەرز، پیشەیەکی گەورە، ناوبانگێکی مەزن، یاخود گەشت و گەڕان! پێی وایە هەموو ئەوانەی لەپێناو خێزانەکەیدا بەجێی هێشتووە قوربانییەک کە شایەنی پێزانین و شکۆمەندییە و چاوەڕوان دەکرێت بەهای بۆ دابنرێت! 


هەرچەندە ئەسڵ پێچەوانەکەیەتی، بەڵام گەورەترین نیعمەت کە خودا بە مرۆڤی دەبەخشێت و پێویستی بە سوپاسگوزاری هەیە بۆ خودای گەورە دوای ئیسلام، هاوسەرگیرییە! بیر لەوە بکەرەوە کاتێک خودای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً﴾ چۆن کۆتایی پێ دەهێنێت و دەفەرمووێت: ﴿إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ﴾ موفەسیران دەفەرموون: "بەهۆی ئەو نیعمەت و بەڵگانەی لە سیستەمی هاوسەرگیریدا هەیە، خوازیاری یەکخواپەرەستییە، بەڵام پەی پێ نابەن مەگەر ئەوانەی بیر دەکەنەوە و ڕادەمێنن."


هەروەها لێیەوە تێ دەگەیت بۆچی هاوەڵان خێزان و وەچەگەلێکی زۆریان هەبووە، تاوەکوو ئەو ڕادەیەی کە هاوەڵێکی وەکوو ئەنەسی کوڕی مالیک زیاتر لە سەد منداڵی هەبووە، هەروەها هاوەڵێکی وەکوو عاتیکەی کچی زەید چوار لە هاوەڵە مەزنەکان هاوسەرگیرییان لەگەڵدا کردووە، هەرکاتێک یەکێکیان دەمرد، یەکێکی دیکەیان خواستوویەتی، بۆیە بەگشتی زەحمەتە هاوەڵێکت دەست بکەوێت بەبێ ئەوەی زیاتر لە ژنێک یاخود دوو ژنی هەبێت. 


یەکێک لە مەزنترین واتاکانی شەریعەت و ڕەنگدانەوەکانی ئایین لە نەفسی بەشەرییەتدا «ئیستخلاف»ـە، بۆیە ئەگەر لە عالەمانییەتدا -خودی مرۆڤ- پرسی مەرکەزی بێت و تاکە ئامانجیش تێرکردنی حەز و ئارەزوو بێت، ئەوا لە شەریعەتی ئیسلامدا «گوێڕایەڵی» پرسی مەرکەزییە و بەدیهێنانی «ئیستخلاف، بەندایەتی و یەکخواپەرەستی»ـش ئامانجەکەیەتی.


نووسینی: موحەممەد وەفیق


#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە خێزان و پەروەردە

هەموویان ببینە