مەترسییەکانی ئەنیمی (anime) لە سەر بیروباوەڕی گەنجانی موسڵمان!

مەترسییەکانی ئەنیمی (anime) لە سەر بیروباوەڕی گەنجانی موسڵمان!

مەترسییەکانی ئەنیمی (anime) لە سەر بیروباوەڕی گەنجانی موسڵمان!

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ٣١٧ بینینەکان ٥ ئەیلوول ٢٠٢٤

مەترسییەکانی ئەنیمی (anime) لە سەر بیروباوەڕی گەنجانی موسڵمان!


زۆربەی شارەزایان باس لە مەترسییەکانی مۆسیقا دەکەن لە ڕووی بیروباوەڕ و حەرامبوونی لە شەرعدا، بەڵام زۆر کەم باس لە مەترسییەکانی ئەنیمی دەکەن.


من وەکوو موسڵمانێکی بە ڕەگەز ژاپۆنی، تێبینی مەترسی ئەو ئەنیمییە ژاپۆنییە ڕەسەنانە دەکەم کە بەگوێرەی شەرع چاکسازییان تێدا نەکراوە. ئەو شتانەی کە ئەنیمییە ژاپۆنییەکان لە خۆیان دەگرن، زۆربەی کات پێچەوانەی شەرعن، بۆ نموونە: لەوانەیە بیرۆکەی مەترسیداری وەکوو هاوڕەگەزخوازی و ئازادی سێکسی لەخۆ بگرن. هەروەها دیمەنی کوشتن و کاری سێکسی حەرام و هەموو ئەو شتانەی کە دژی شەریعەتی پاک و ئەخلاقی موحەممەدین (ﷺ)، تێیاندا بەرچاو دەکەوێت.


ئەنیمی تەنیا لە ڕێگەی بیستنەوە کاریگەری لە سەر مرۆڤ دانانێت، بەڵکوو لە ڕێگەی بینینیشەوە کاریگەریی هەیە، بە پێچەوانەی مۆسیقاوە. ئەم خاڵە مەترسی ئەنیمی زیاتر دەکات، بە تایبەتی کاتێک هەرزەکاران تەماشای دەکەن.


بۆیە پێویستە پسپۆڕانی عەقیدە و فەلسەفە -کە دەبێت لە بواری پەروەردەشدا شارەزا بن- دەست بکەن بە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەنیمی، ئەم لێکۆڵینەوانەش دەبێت لە ڕووی کاریگەرییەکانی لە سەر بیروباوەڕی موسڵمانان و مەترسییەکانی بێت، بە تایبەتی بۆ هەرزەکاران.


ئەیووبی ژاپۆنی ئەزهەری

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە خێزان و پەروەردە

هەموویان ببینە