لە سۆنگەی (8/3) ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە

لە سۆنگەی (8/3) ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە

لە سۆنگەی (8/3) ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ١٢١ بینینەکان ١٠ ئازار ٢٠٢٥

لە سۆنگەی (8/3) ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە


پەیامبەری خودا (ﷺ) هەمیشە لە فەرموودە پیرۆزەکانیدا هەوڵی داوە کە وێنایەکی جوانی خێزانداریمان پیشان بدات و پێمان بڵێت کە هەر کردارێکی جوان و باش و چاک کە مرۆڤ لە چوارچێوەی خێزانەکەی و هاوسەرەکەیدا ئەنجامی دەدات چاکەیە بۆی، لەم ڕوانگەیەشەوە زۆر جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە پیاو باشترین و چاکترین مامەڵە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بکات، بۆ ئەو مەبەستەش بایەخی بەوە داوە کە دەبێت پیاو بایەخ بە لایەنی ژیانی خۆیان بدات و فەرامۆشیان نەکات، بۆ نموونە دەفەرمووێت: عن النبي ﷺ، انه قال: (المسلم إذا أنفق نفقة علی أهله وهو یحتسبها، فهي له صدقة.) [رواه ابي مسعود البدري رضي الله عنه، صحیح سنن الدارمي، ج٢، رقم: ٢٧١٤، تحقیق: الشیخ محمد صبحي بن حسن حلاق]. واتە: «پیاوی موسڵمان کاتێک مەسرەفێک دەکات بۆ خێزان و منداڵەکانی و چاوەڕێی پاداشتە، ئەوە مەسرەفەکە بۆ ئەو خێرە.»


واتە لێرەدا پەیامبەر (ﷺ) پیاوەکانی بە جۆرێک ڕاهێناوە کە هەموو هەوڵ و تەقەلایان بۆ ئەوە بێت کە مەسرەفیان بە باشترین شێوە بێت بۆ ژن و منداڵەکانی و لەو ئاستەدا ئەمە وەک ئەرکێکی سەرەکی سەرنجی بدات و نابێت کەمتەرخەمی تێدا بکات، هەر بۆیە لە هەمان کاتدا پێی ڕاگەیاندوون بەوە خێریان دەست دەکەوێت کە ئەوە خۆی لە خۆیدا هاندانێکی ڕەوانیشە بۆیان.


کەواتە دروستکردنی ژیانێکی بەرهەمدار و خۆش بۆ ژن و منداڵ لە ئایینی ئیسلامدا یەکێکە لە ئەرکە بنچینەییەکانی پیاوان و نەهێڵراوە کە پیاو ئەم بەرپرسیارییەتییە فەرامۆش بکات.


#ئاستانە_Astana


لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە خێزان و پەروەردە

هەموویان ببینە