سەمفۆنیای ژیان
"سووڕی ئاو، لە بەهەڵمبوونی سەر دەریاکانەوە تا بارین لەسەر لووتکەی چیاکان، تەنیا دیاردەیەکی سروشتیی ساکار نییە، بەڵکوو سیستەمێکی جیهانی دابەشکردنی ورد ئەندازەکراوە. هەورەکان بەهەڕەمەکی باران نابارێنن، بەڵکوو بار و هەگبەکەیان لەو شوێنانەدا دەڕژێنن کە پێداویستی و هاوسەنگی تێیدا یەک دەگرنەوە، جا ئاوی دارستانێک دەدەن، هەوایەک دەشۆرنەوە و سکی زەوییەک پڕ دەکەن. هەر دڵۆپەیەک ڕۆڵێک دەگێڕێت، وەک بڵێیت نامەبەرێکە بە پەیام و ئەرکێکەوە نێردراوە، لەناو شانۆیەکی ژینگەیی پێکەوەبەستراودا کە مرۆڤ بەتەنیا تێیدا ناژیێت، بەڵکوو وەک بەشێکە لە سیستمێکی ئاڵۆزچنراو و جوانی ڕووەک و هەوا و خاک."
«هیو ڕۆس» لە پەرتووکی (Improbable Planet: How Earth Became Humanity's Home)
#ئاستانە_Astana




