باڵە شەفاف و بکوژەکانی پوشکە بەقنە و نهێنییەکانی خەلق!

باڵە شەفاف و بکوژەکانی پوشکە بەقنە و نهێنییەکانی خەلق!

باڵە شەفاف و بکوژەکانی پوشکە بەقنە و نهێنییەکانی خەلق!

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٤٨ بینینەکان ١٢ ئەیلوول ٢٠٢٥

باڵە شەفاف و بکوژەکانی پوشکە بەقنە و نهێنییەکانی خەلق!


لەوەیە زۆر جار پوشکە بەقنەت دیبێت و وەک مێروویەکی سادە تەماشای بکەیت، بێ خەبەر لەوەی نهێنییەکی زانستی سەرسوڕهێنەری لەخۆ گرتووە، کە هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ لەبەرگرتنەوە و لاساییکردنەوەی لەبواری پزیشکیدا


ئەو باڵە شەفاف و تەنکەی پوشکە بەقنە کە دەیبینیت لەڕاستیدا چەکێکی بکوژ و کاریگەری بێدەنگی بەکتریاکانە، ئەم مێرووە بەبێ بەکارهێنانی هیچ دەرمان و ماددەیەکی کیمیایی پاککەرەوە، تەنها بە بەرکەوتنێک بەکتریاکان دەکوژێت و باڵەکانی بە پاکی دەهێڵێتەوە!


کاتێک لە ئاستی وردبیندا تەماشا دەکەیت، دەبینیت کە ڕووپۆشی باڵەکانی ساف نین، بەڵکوو چیلکەیی نانۆیی وردی (nanopillars) تێدایە کە وەک چەقۆیەکی تیژ کار دەکەن، کە بەرزییەکەیان دەگاتە (200) نانۆمەتر (یەک لە هەزار بەشی تاڵە موویەکی مرۆڤ)، کاتێک بەکتریایەک دەکەوێتە سەر باڵەکان ئەوا ڕاست بەرگی خانەکەی بە هۆی ئەم چیلکانەوە دەدڕێن و دەبێتە هۆی کوشتنی بەبێ بەکارهێنانی هیچ ماددەیەکی کیمیایی، واتە تەنها بە سروشتێکی ئەندازەیی ورد ڕووپۆشێکی بکوژی بۆ بەکتریاکان (Bactericidal surface) درووست کردووە.


ئێستا هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ لەبەرگرتنەوەی ئەم تەکنیکە، بە تایبەت لە بواری پزیشکی بۆ دروستکردنی کەرەستەی ڕووپۆشکراوی لەم جۆرە کە ڕێ بە هەبوونی بەکتریا نەدا، وەک کەرەستەکانی نەشتەرگەری و ڕوپۆشی زەوی و مێز و دەسکی دەرگای نەخۆشخانەکان، هەروەها بەکارهێنانی لە بواری خۆراک و پێچانەوەی خۆراک بۆ مانەوەی زیاتری بە هۆی نەبوونی بەکتریا.


(سبحان الذي أحسن كل شيئ خلقه)


#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە زانست و تەکنەلۆژیا

هەموویان ببینە