بۆچی دەبێت بەگرنگییەوە تەماشای گۆڕانکارییەکانی پرۆگرامی خوێندن بکەین؟

بۆچی دەبێت بەگرنگییەوە تەماشای گۆڕانکارییەکانی پرۆگرامی خوێندن بکەین؟

بۆچی دەبێت بەگرنگییەوە تەماشای گۆڕانکارییەکانی پرۆگرامی خوێندن بکەین؟

نووسەرئاستانەئاستانە
سێ خولەک خوێندنەوە ٦٧ بینینەکان ٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥

بۆچی دەبێت بەگرنگییەوە تەماشای گۆڕانکارییەکانی پرۆگرامی خوێندن بکەین؟

لە دەوڵەتی مۆدێرندا هەوڵێکی زۆر دەدرێت هەتا تاکەکان لەقاڵب بدرێن، هەوڵ دەدەن جووڵانەوە و ڕەفتاری تاکەکان لە کۆمەڵگەدا ڕوون و دیار بن، بەو جۆرە بێت کە دەوڵەت دەیەوێت.

بۆ هێنانەدی ئەمەش زۆر ڕێگا گیراوەتە بەر، یەکێک لەو میکانیزمانە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنە، ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی ئامانجدار و ئاراستەکراوە، بەو واتایەی مەنهەجەکەی هەر لە قۆناغی ڕەوزەوە هەتا زانکۆ و، دواتریش دیارە. واتا: ئێمە پێش ئەوەی منداڵەکە بچێتە ڕەوزە و قوتابخانە، لێمان دیارە کە لە کۆتاییدا بە چ پرۆسە و پرۆگرامێکدا تێدەپەڕیت، پێش دەستپێک کۆتاییەکەی دەبینین، بەو واتایەی پێش ئەوەی منداڵێک بچێتە ڕەوزە دیارە کە ئەو پرۆگرامە دەیەوێت دوای هەژدە ساڵ چ کەسێک و بە چ دیدوتێڕوانین و، کەسایەتییەکەوە بەرهەم بێنێت.

لێرەوە ئێمە دەبێت لە گرنگی و هەستیاری پەروەردە تێبگەین، هەر لە ڕەوزەوە هەتا دەرچوونی کەسەکە لە زانکۆ، چونکە ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی تەواوکارییە، هەر قۆناغێک بناغەیە بۆ دوای خۆی، هەتا لە کۆتاییدا کەسێکمان بۆ بەرهەم دەهێنێت کە نزیکە لەو نموونەیەی کە پرگرامەکەی لە پێناودا دانراوە، بە تایبەت کە بەلایەنی کەمەوە ئەم پرۆگرامە چواردە ساڵ دەخایەنێت، ئەویش بۆ کەسێک نەچێتە ڕەوزە و هەموو ساڵێک دەربچێت لە قوتابخانە و، پەیمانگا تەواو بکات.

چواردە ساڵ لەنێو یەک پرۆگرامی دیاریکراودا زۆر زۆرە، چواردە ساڵ پێگەیاندن و فێرکردن، ڕاهێنان و پەروەردەکردن، دەتوانن زۆر بەباشی کۆمەڵگە بەرەو ئەو لایە بەرن کە دەیانەوێت.

هەر لەبەر ئەمەشە زۆر جار لە وڵاتە جۆراوجۆرەکاندا پەروەردە کێشمەکێشمی زۆر لەسەرە لەلایەن گرووپە جیاوازەکانەوە، چونکە کۆنترۆڵکردنی ئەم جومگەیە واتای ئەوەیە یەکێک لە گرنگترین کەناڵەکانی پێگەیاندنی کۆمەڵایەتی و فکریت لە بن دەستدایە کە لەڕێگەیەوە دەتوانین هەزاران کەس بەو پرۆگرامەدا بەریت کە خۆت دەتەوێت.

بۆیە دەبێت خێزانەکان، ڕۆشنبیران و، دەستەبژی کۆمەڵگە زۆر هۆشیار و ئاگادار بن کە هەر گۆڕانکارییەک لە پرۆگرامی قوتابخانەدا بکرێت، با زۆر بچووکیش بێت، ئەوا کاریگەری دەبێت لەسەر گۆڕین و داڕشتنەوەی بیروباوەڕ، ئایین، ڕەفتار و بیروبۆچوونەوەکان، داڕشتنەوەی هەندەسەی بیرکردنەوەی منداڵەکە و گۆڕینی پێوەرەکان بەو پێوەرانەی کە ئەو کەسانە دەیانەوێت کە پرۆگرامە نوێکەیان داناوە.

دەزانن زیادکردن و گۆڕینی پرۆگرام واتا چی؟ واتا ئەگەر لە قوتابخانە وانەیەک زیاد کرا، یان پرۆگرامێک دانرا، بە تۆبزی دەبێت هەموو منداڵەکان ئەو وانەیە بخوێنن و فێری بن.

 ئێستا کە داوای زیادکردنی وانەی یۆگا دەکەن، واتا منداڵەکانمان بەبێ جیاوازی دەبێت فێری یۆگا ببن، مومارەسەی بکەن، هەوڵی بۆ بدەن، بەمەش بمانەوێت و نەمانەوێت یۆگا دەبێتە بەشێک لە ژیان و کەسایەتی منداڵەکانمان، لە بریی نوێژ و پەرستشە ئیسلامییەکان، یۆگا دەبێتە نوێژی منداڵەکانمان، تەنها ئەوەش نییە، بەڵکوو کردنەوەی دەروازەیەکە بۆ منداڵەکان کە زیاتر و باشتر بەرەو ئەو فەلسەفە و دیدانە بڕۆن کە لەپشت فەلسەفەی یۆگاکەوەیە.

 بۆیە نابێت هیچکات ئەم گۆڕانکارییانە لە پرۆگرامی قوتابخانەدا بە سانایی وەربگرین، بەڵکوو دەبێت ورد بین و، لە قوڵایی بابەتەکە تێبگەین نەک کڵاو بکرێتە سەرمان و، بە خۆمان نەزانین.

ئاڤار جەبار قەرەداغی

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە خێزان و پەروەردە

هەموویان ببینە