یۆگا دەکرێت بە وانەی خوێندن!
«جام کە پڕ بوو لێی دەڕژێت»
ئەگەر لە تۆپیپێ بڕوانین، بۆمان دەردەکەوێت کە هیچ تیپێک بە بەرگریکردن براوە نابێت، بەڵکوو ئەوە تەنها ئامانجی ئەو تیپانەیە کە دەیانەوێت نەدۆڕێنن.
جیاوازی هەیە لەنێوان بردنەوە و نەدۆڕان! بردنەوە پێویستی بە سەرکێشی و مەترسییە، بەڵام نەدۆڕان ترس و ئاگاداری. ئەگەر سەرکێشی بە مەترسییەوە نەکەیت بۆ بردنەوە، ئەوا ترسی ئاگاداری بە دۆرانت دەبات.
کاتێک ناچارمان نەکردن بەهای ڕەوشتە ئیسلامییەکان بخرێنە بەر ڕەوتی خوێندن، ئێستا دەبێت تکای ئەوە بکەین هیچ نەبێت سێگا و، یۆگاشی بە بەردا مەکەن.
کاتێک فێرمان نەکردن بەهای جلوبەرگە ئیسلامییەکان بزانن، ئێستا دەبێت تکای ئەوە بکەین هیچ نەبێت لای دەبەن، مەشی سووتێنن.
کاتێک ئاراستەمان نەکردن بە بەها پیرۆزەکانی قورئان، ئێستا دەبێت تکای ئەوە بکەین هیچ نەبێت کە قبوڵی ناکەن، سوکایەتی پێمەکەن و، مەیسووتێنن.
﴿إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ ۗ﴾
هاروون هەڵەبجەیی
#ئاستانە_Astana




