گەشتە خوێناوییەکان!
«پارە بدە و خەڵک ڕاو بکە»
لە فەزیحەتێکی نوێی شارستانییەتی ڕۆژئاوا و تاکە دەروون شێواوەکانی، لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە ئیتاڵیا دەری دەخات کە دەوڵەمەندەکانی ڕۆژئاوا لە نەوەدەکان و لە کاتی جەنگی بۆسنە و قەتڵوعامی موسڵمانان، جۆرێک گەشتوگوزاری نوێیان داهێناوە.
کە گەشتوگوزاریی کوشتن و قەنناسی بووە، ملیۆنەرەکانی ڕۆژئاوا پارە و تێچووی زەبەلاحیان خەرج کردووە، بۆ چێژ وەرگرتن لە کوشتن و ڕاوکردنی خەڵکی مەدەنی سەراییڤۆ بە قەناس، بە ڕێکەوتن لەگەڵ سوپای سڕبیا، وە هەتا تەمەنی قوربانییە مەدەنییەکە بچووکتر بوو بێت بڕی پارەکە و تێچووی گەشتەکە زۆرتر بووە.
ئەمە و سەدان باسی تری شاراوە کە باس نەکراوە، تەنها مشتێکن لە خەرمانی فەساد و خراپەکاریی شارستانییەتی ڕۆژئاوا کە کۆکەرەوەی فەساد و لادانی تەواوی مێژووی مرۆڤایەتییە.
کێشەکە لەوە دایە هەر خودی ئەم شارستانییەتە خوێناوییە خۆی بە فریادڕەسی مرۆڤایەتی دەر دەخات.
#ئاستانە_Astana




