براوەکانی جیهانی غەیب کێن؟
بەدەستهێنانی بڕوانامە و بەدەستهێنانی پلە و پۆست و پارە، لای مرۆڤ بە سەرکەوتن دادەنرێت؛ چونکە خەڵکی دەیبینن و شتێکی بینراوە. بەڵام چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوک و، ئەنجامدانی پەرستشەکان و زیکر و، ئەو شتانەی کە تەنیا خوای گەورە دەیبینێت و چاوی خەڵک و کامێراکانیان لێ دوورن، لە دنیای ئێستادا لە ڕیزی سەرکەوتندا دانانرێت.
کە سەرکەوتنی جۆری دووەم ئەوانە هەوڵ و کۆششی بۆ دەکەن کە باوەڕیان بە غەیب هەیە و، ئەو باوەڕەش هانیان دەدات بۆ ئەوەی ﴿الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ﴾. چونکە وێنە گەورەکە دەبینن و، دەزانن «الباقيات الصالحات» دەمێنێتەوە و لەولا دەخوات، بۆیە سەر دەکەون و خۆیان لە دۆڕانی حەقیقی دەپارێزن.
لە قورئاندا بەدوای وشەی «فائز - براوە»ـکاندا بگەڕێن و، هەوڵ بدەن لەوانە بن؛ چونکە ئەوەی ئەو «براوە»ی دەستنیشان کردووە پەروەردگارە.
د. یەحیا ئیسماعیل
#ئاستانە_Astana
- طراح
- موحەممەد ڕەسول

- تهیهکننده
- ئاستانە

- ناشر
- ئاستانە





