بەخێربێن بۆ سەردەمی پۆست مۆدێرن!

بەخێربێن بۆ سەردەمی پۆست مۆدێرن!

لێرە، هەموو شت ڕووتە، حەقیقەت نەبێت. هەموو شت گرانە، ...

بەخێربێن بۆ سەردەمی پۆست مۆدێرن!

دو دقیقه برای خواندن ۲۳ بازدید ۶ ژوئن ۲۰۲۶

بەخێربێن بۆ سەردەمی پۆست مۆدێرن!

لێرە،

هەموو شت ڕووتە، حەقیقەت نەبێت.

هەموو شت گرانە، کەرامەت نەبێت.

هەموو کاڵایەک کڕیاری هەیە، ئەخلاق نەبێت.

هەموو کەس قسە دەکات، زانا نەبێت.

هەموو شت حەرەمی هەیە، خێزان نەبێت.

بەدوای هەموو شت دەگەڕێن، خودا نەبێت.

هەموو کەس مافی هەیە، ستەملێکراو نەبێت.

لە هەموو شت ناڕازین، ئاکاریان نەبێت.

هەموو کەس دەناسن، نەفسیان نەبێت.

هەموو شت سنووری هەیە، پووچی نەبێت!

چی دەکەیت بیکە، ئیسڵاح نەبێت!

لێرە،

باڵەخانەکان بەرز و بەهاکان نزمن.

ڕێگاکان بەرین و سینەکان تەنگن.

جەستەکان تێر و ڕۆحەکان برسین.

لێوەکان بە خەندە و دڵەکان بە خەمن.

ئەقڵەکان دیل و ئارەزووەکان ئازادن.

جەستەکان نزیک و ناخەکان دوورن.

چاوەکان بێدار و ویژدانەکان نووستوون.

ڕووکەشەکان پۆشتە و ناخەکان ڕووتەڵن.

ئامێرەکان زیرەک و مرۆڤەکان تەمەڵن!

لێرە،

ئازادیی ڕادەربڕین بۆ هەمووانە، بەڵام گوتنی حەق تاوانە.

زانیاری لە لووتکەدایە، بەڵام حیکمەت لە گۆڕدایە.

هەموو شتێک نرخی لەسەر دانراوە، بەڵام هیچ شتێک بەهای نەماوە!

لێرە،

یەکسانی دروشمە و دادپەروەری ونە.

دەرمان زۆرە و شیفا دەگمەنە.

ئا ئەمەیە بەهەشتە وەهمییەکەی پۆست مۆدێرنە ... هەموو ئامرازێک هەیە بۆ «مان»، بەڵام هیچ مانایەک نییە بۆ «ژیان»!

چەپڵەکانتان بۆ ئەم شارستانییەتە مەزنە!!

سناء محی الدین

#ئاستانە_Astana

تهیه‌کننده
ئاستانە
ئاستانە

بیشتر از فیکر

مشاهده همه