بەخشیش دانانێیت؟

بەخشیش دانانێیت؟

ئێستا لە گەرمەی مۆندیالدا لە ئەمریکا، جگە لە یارییەکان و سەرکەوتن و

بەخشیش دانانێیت؟

نویسندهئاستانەئاستانە
دو دقیقه برای خواندن ۱ بازدید ۱ ژوئیه ۲۰۲۶

بەخشیش دانانێیت؟

ئێستا لە گەرمەی مۆندیالدا لە ئەمریکا، جگە لە یارییەکان و سەرکەوتن و ڕۆیشتنەوەی هەڵبژاردەکان، باسێکی تریش گەرمە؛ ئەویش شۆکی جەماوەری تۆپی پێیە لە سیستەمی بەقشیش لە ئەمریکادا، کە نموونەی وەحشیگەریی سەرمایەدارییە.

سیستەمی بەخشیش لە ئەمریکا بەرهەمی فیکرێکی دڕندانەی سیستەمی سەرمایەداریی ئەمریکییە، کە کۆمپانیاکان توانیویانە کولتووری بەخشیش بخەنە خزمەت خۆیانەوە، تا بێگارییەکی بەلاش و خۆڕاییان دەست بکەوێت.

بەپێی یاسای ئەمریکی، کرێی هەر کاتژمێرێک نابێت لە ٧.٢٥ دۆلار کەمتر بێت. لەم بڕە پارەیە خاوەنکار لانی کەم دەبێت ٢.١٣ دۆلار بدات، ئەی باقییەکەی؟ باقییەکەی جێهێڵراوە بۆ بەخشیشی کڕیار، کە بۆ کرێکارەکەی جێ دەهێڵێت.

بەم جۆرە، خاوەنکار دەستێکی کاری هەرزان و بەلاشی دەست دەکەوێت. وە خودی بەخشیش لە کولتوورێکی پێزانین و چاکەکارییەوە، دەبێتە بەشێک لە سیستەمەکە و خودی مووچەی کرێکارەکە؛ گەر بڕی پێویست بە بەخشیش پڕ نەکرایەوە، ئەو کات خاوەنکار دەبێت بڕەکە تەواو بکات، بەڵام لە هەندێک شوێن، ئەم بڕە بە ناچاری (ئیجباری) لە کڕیار وەردەگیرێت بە ناوی پارەی خزمەت و «سێرڤس»ـەوە.

پێکدادانەکە لە مۆندیالدا توندتر بوو، کاتێک جەماوەری تۆپی پێ لە وڵاتانی ترەوە بینییان کە بە زۆر بەخشیشیان لێ وەردەگیرێت و یەکەم جاریان بوو شتی وا ببینن، بۆیە هەستیان بە ئیستیغلال و قۆرخکاری کرد و هەمووان بێزارن.

بەخشیش لە ئەمریکادا سەخاوەتمەندی نییە، بەڵکوو میکانیزمێکی تری تێرکردنی برسێتی و تێرنەبوونی کۆمپانیا و سەرمایەدارەکانە.

#ئاستانە_Astana

مقاله‌های مرتبط

مشاهده همه