دووفاقیی باوەڕ و واقیع

دووفاقیی باوەڕ و واقیع

دووفاقیی باوەڕ و واقیع

دو دقیقه برای خواندن ۲ بازدید ۲۸ سپتامبر ۲۰۲۶

دووفاقیی باوەڕ و واقیع

یەکێک لەو ڕێگایانەی کە گەورەترین کاریگەریی هەبووە لە گواستنەوەی بەها و بنەماکانی عەلمانییەت بۆ خەڵکی، شێوازی ژیانکردنی هاوچەرخە لەژێر سیستەمی سەرمایەداریدا؛ کە بووەتە هۆی باڵادەستبوونی بەهاگەلێکی وەک: لەپێشینەیی (ئەولەوییەت)ـی پارە و پوول و چێژوەرگرتن بەسەر بەها باڵاکاندا و، پەیوەستبوونی دڵ بە بەکاربردن و ئيستیهلاک لەبری پەرستش و عیبادەت. ئیدی بەم جۆرە، ژیانکردنی هاوچەرخ دەبێتە هۆی دزەکردنی بەها دنیایییەکان بۆ ویژدان و ئاوەزی مرۆڤ و، جێ بە بەها ئیمانییەکان لەق دەکات کە مانا بە ژیانی مرۆڤ دەبەخشن.

ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە مرۆڤی باوەڕدار لەنێو جیهانی ئێستادا، لە ڕووی «تیۆری»یەوە تێڕوانینی ئایینی بۆ بوون و دەوروبەری هەیە، بەڵام بە کردەیی لەناو شێوازێکی ژیاندا دەژی کە بەها دنیایییە داماڵراوەکان لە وەحی و باوەڕ، زاڵن بەسەریدا. ئەمەش ڕاستەوخۆ کار لەسەر ڕەفتار و مامەڵەکردنی دەکات؛ بە جۆرێک لەبری هەوڵدان بۆ گۆڕینی واقیعە شێواوەکە، هەوڵ دەدات خۆی لەگەڵیدا بگونجێنێت، بەمەش خۆی لەگەڵ کۆی سیستەمە زاڵەکەدا دەگونجێنێت بە کۆی بەها و بنەماکانی ناوییەوە. ئەمەش هۆکاری زۆرێک لەو لادان و گۆڕانکارییە گەورانەیە کە لەو کەسایەتی و ڕەوتانەدا دەیبینین، کە سەرەتا بە ئامانجی گۆڕینی واقیع هاتن، وەلێ دواتر کە خزانە ناو واقیعەکەوە و جادووی واقیع زاڵ بوو بەسەریاندا، واقیع ئەوانی گۆڕی، لەبری ئەوەی ئەوان واقیع بگۆڕن!

بۆیە پێویستە بەردەوام بە خۆماندا بچینەوە و دڵ و ئاوەزمان بە ماناکانی وەحی ڕوون بکەینەوە و، لێ نەگەڕێین بەها و فەرهەنگ و ڕۆشنبیریی زاڵی سەردەم سەرگەردانمان بکات.

ــ یەحیا ئیسماعیل

#ئاستانە_Astana

تهیه‌کننده
ئاستانە
ئاستانە
ناشر
گەشبین

مقاله‌های مرتبط

مشاهده همه