لە باڵەکانی پەپوولەوە بۆ لەوحەکانی سیستەمی خۆری

لە باڵەکانی پەپوولەوە بۆ لەوحەکانی سیستەمی خۆری

لە باڵەکانی پەپوولەوە بۆ لەوحەکانی سیستەمی خۆری

نویسندهئاستانەئاستانە
یک دقیقه برای خواندن ۱۵۱ بازدید ۱۶ ژوئیه ۲۰۲۵

لە باڵەکانی پەپوولەوە بۆ لەوحەکانی سیستەمی خۆری


تا ئێستا ڕەنگی جوان و واڵای باڵی پەپوولە سەرنجی ڕاکێشاویت، تێبینیت کردووە لەگەڵ بەرکەوتنی تیشکی خۆر گەنجینەیەک ڕەنگی بێهاوتا دەردەکەوێت، ئەی دەزانیت کە هیچ لەو ڕەنگانە بۆیە و ماددەی ڕەنگدار نین و ڕژابنە باڵەکانی پەپوولەوە؟


جوانترین نموونەی ئەم باسە پەپوولەی مۆرفۆیە (morpho butterfly) کە لە ڕاستیدا ئەم ڕەنگە شین و جوانە، لە ئەنجامی دیزاینێکی وردی نانۆیی بەدی هاتووە، لە دیاردەیەکی ناوازەی فیزیایی (structural coloration) کە چەند چینێکی وردی پۆلیمەری سروشتی باڵەکانی پەپوولە لەسەر چەند دیزاینێکی ناوازە ڕیز بوون، دەبنە هۆی شکانەوەی ڕووناکی و بەرهەمهێنانی ڕەنگی تایبەت و ناوازە بەبێ بوونی بۆیە و ماددەی ڕەنگدار.


کە ئەمەش دەرگای بەسەر چەندین داهێنان و نوێکاری کردەوە لە بواری پیشەسازی شاشە و لەوحەکانی وزەی خۆر و چەندین تەکنیکی دژە شکانەوە و پەرتبوونی ڕووناکی، هەروەها دروستکردنی بۆیەی پیشەسازی کە بە گەرما و کات نەگۆڕێت و کاڵ نەبێتەوە بە هۆی کارکردنی لەسەر بنەمای پەرتکردنی شەپۆلەکانی ڕوناکی بینراو، نەک ماددەی کیمیایی ڕەنگدار.


حاڵی حازر چەندین توێژینەوە لەسەر ئەم تەکنیک و دیزاینەی پەپوولە دەکرێن و، چەندین داهێنان و تەکنەلۆژیای نوێی لێ بەرهەم هێنراوە، کۆمپانیاکان پێشبڕکێیانە لەسەر ئەوەی کێ ئەنجامی باشتری دەست بکەوێت و بیخاتە بازاڕەوە.


#ئاستانە_Astana

مترجم
ئاستانە
ئاستانە
تهیه‌کننده
ئاستانە
ئاستانە

بیشتر از زانست و تەکنەلۆژیا

مشاهده همه