باڵندەکان بۆچی بەرد دەخۆن؟

باڵندەکان بۆچی بەرد دەخۆن؟

باڵندەکان بۆچی بەرد دەخۆن؟

نویسندهئاستانەئاستانە
یک دقیقه برای خواندن ۳ بازدید ۲۱ سپتامبر ۲۰۲۵

باڵندەکان بۆچی بەرد دەخۆن؟


لەوەیە تێبینیت دابێت کە مریشک و هەندێک لە باڵندەکان بەرد و زیخی ورد قوت دەدەن، لە کاتی خواردنی دانەوێڵەدا، دەکرێت پێت وابووبێت لێی تێک چووە و لە جیاتیی دەنکە گەنمەکە ئەو بەردەی هەڵگرتبێت، بەڵام باسەکە لەوە وردترە!


باڵندەکان چونکە ددانیان نییە بۆ جوین؛ دەچن بەرد قوت دەدەن تا لە کاتی هەرسدا یارمەتی بدات، لە تێکشکاندنی دانەوێڵە و خواردندا، زیخە بەردەکان لەگەڵ خواردنەکەدا دەچێتە خوارەوە بۆ نێو ئەندامی سیقەتۆرە (gizzard) کە پێکهاتەیەکی ماسولکەیی بەهێزی هەیە و هەڵدەستێت بە گوشینی توند کە لێرەدا ڕۆڵی بەزدەکان دەرەکەوێت و دەبێتە هۆی هاڕین و وردبوونی دانەوێڵە و خۆراکەکان.


جێی تێڕامانە کە هیچ شتێکی زیادە و بێسوود لە بونەوەراندا نابینیت، هەر شێوەیەک، هەر ڕەنگێک، هەر جوڵە و مامەڵەیەک هەر پێکهاتە و بوونێک، حیکمەتێکی سەرسوڕهێنەری بەدواوە دەبینیت.


{ما تَرى في خَلقِ الرَّحمنِ مِن تَفاوُتٍ فَارجِعِ البَصَرَ هَل تَرى مِن فُطورٍ... ثُمَّ ارجِعِ البَصَرَ كَرَّتَينِ يَنقَلِب إِلَيكَ البَصَرُ خاسِئًا وَهُوَ حَسيرٌ ...}


سەنوارە قەرەداغی


#ئاستانە_Astana

مترجم
ئاستانە
ئاستانە
تهیه‌کننده
ئاستانە
ئاستانە

بیشتر از زانست و تەکنەلۆژیا

مشاهده همه