خواردنەوەی تەم... سوسکی نامیب و هەندەسە سەرسووڕهێنەرەکەی

خواردنەوەی تەم... سوسکی نامیب و هەندەسە سەرسووڕهێنەرەکەی

خواردنەوەی تەم... سوسکی نامیب و هەندەسە سەرسووڕهێنەرەکەی بیابانی نامیب لە کەناری باشووری ڕۆژئاوای ئەفریقا، یەکێک لە بیابانە هەرە...

خواردنەوەی تەم... سوسکی نامیب و هەندەسە سەرسووڕهێنەرەکەی

نویسندهئاستانەئاستانە
دو دقیقه برای خواندن ۶ مه ۲۰۲۶

خواردنەوەی تەم... سوسکی نامیب و هەندەسە سەرسووڕهێنەرەکەی

بیابانی نامیب لە کەناری باشووری ڕۆژئاوای ئەفریقا، یەکێک لە بیابانە هەرە کۆن و وشکەکانە لەسەر ڕووی زەویدا، کە بڕی بارانی ساڵانە تیایدا کەمتر لە ١٣ میلیمەترە. بەڵام چونکە دەریا نزیکە، هەموو بەیانییەک تەمێکی شێدار لە زەریای ئەتڵەسییەوە دزە دەکات و ناوچەکە دادەپۆشێت بۆ ماوەیەکی کەم.

ئەم ماوە کەمە، هەموو ئەوەیە کە سوسکی نامیب یان قالۆنچەی نامیب، هەیەتی بۆ وەرگرتن و خواردنەوەی ئاو و مانەوە؛ ئەویش لە ڕێگەی پڕۆسەی خۆدانە بەر تەم (Fog Basking).

هەموو بەیانییەک ئەم سوسکە دەچێتە سەر گردە لمییەکان و بە گۆشەیەکی ورد دەوەستێت؛ سەری بۆ خوارەوە و کلکی ڕووەو سەرەوە بە ئاراستەی با و، بەم جۆرە وەک پەیکەر دەوەستێت، کە هەندەسەیەکی وردی موعجیزەئاسای تێدایە.

پشتی ئەم سوسکە لە دوو ناوچەی جیاواز پێک هاتووە: تۆپەڵە دەرپەڕیوەکان (Bumps) کە ئاوکێشن (Hydrophilic) و گەردەکانی ئاو کۆ دەکەنەوە و دڵۆپ دڵۆپ لەسەریان دەنیشێت. لە نێوان ئەم تۆپەڵانەشدا کۆمەڵێک ناوچەی دژەئاو (Hydrophobic)ی تێدایە، کە مۆمێکی دژەئاوی پێوەیە و دڵۆپەکان پێوەی نانووسێن، بەڵکوو بە سەریدا دەخشێن.

لە ئەنجامدا دڵۆپەکان لەسەر تۆپەڵەکان کۆ دەبنەوە تا قورس دەبن، پاشان بەسەر ناوچە دژەئاوەکەدا دەخشێن و دەکەونە ناو دەمی سوسکەکەوە و دەیخواتەوە، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کە هیچ وزەیەکی سەرفکراوی پێویست نییە.

سوسکی نامیب بەم پڕۆسەیە نزیکەی ٤٠٪ی کێشی خۆی ئاو کۆ دەکاتەوە بەبێ ئەوەی هیچ وزەیەک سەرف بکات؛ کە ئێستا ئەم میکانیزمە لە بیرۆکەی چەندان داهێنان و ئامێری نوێدا بەکار دێت.

پاک و بێگەردی بۆ ئەو خوایەی، کە فێری وەها هەندەسەیەکی سەرسووڕهێنەری کردووە.

#ئاستانە_Astana

تهیه‌کننده
ئاستانە
ئاستانە

مقاله‌های مرتبط

مشاهده همه