عەقڵانیەت لەنێوان وەرگرتنی فەرموودە و وەلانانیدا

بەداخەوە عەقڵانییەت پێشتر تەنها لای ناموسڵمانان دەستەواژەیەک بوو، کە گوزارشتی لە دژیەکی نێوان لۆژیک و نەقڵ دەکرد، وەلێ هەنوکە عەقڵانیەت لە هەگبەی زۆر لە کۆلکە خوێنەران لە ناو بازنەی ئاینیشدا بەمانای لە بێژنگدانی سەرچاوە بنەڕەتییەکانی ئایین دێت بە پێوەری عەقڵێکی دۆگمایی و چەقبەستوو، ئەمەش ئاینێکی وەهمی و میسالی لە فەنتازیای ئەواندا دروست کردوە، کە هەر ڕەهەندێکی نەقڵی لە قورئان یان سونەت یان دەق و شوێنەواری پیاوانی خودا لەگەڵ سنوری عەقڵی ئەواندا نەهاتەوە بە نالۆژیکی و لە دەرەوەی بازنەی ئاین دایدەنێن. گەیشتوە بە ئاستێک هەرکەسێک بەرپەرچی فەرمودەیەک بە عەقڵی خۆی بداتەوە بە (ئەهلی عەقڵ) ناوزەند دەکرێت. ڕوون نیە لە کوێی عەقڵانیەتدا جێگەی دەبێتەوە کە کۆسمۆلۆژیای ئینسانێکی سروشتی بۆ ژیان کردن و حوکمدان، پێش سیستماتیکە کردن و دەستوری ئافرێنەر و نێردراوکەی بخرێت؟ بە کامە عەقڵ پەیامی پێگەیشتوو لە پەیامهێنەر ھێزی زیاترە بۆ تێگەیشتن؟

4/3/2020 6:20:23 AM

بەشەکانی کورتە وتار

12