بەناو قورئانیەکان و هاوەڵان


بەناو قورئانیەکان كە خۆیان بە شوێنكەوتەی قورئان دەزانن و موزایەدەی تەدەبور كردن دەكەن بەسەر غەیری خۆیانەوە ئایا هەرگیز ئەو ئایەتە بە پێش چاویان نەكەوتووە كە خوای گەورە دەفەرموێ: [وَالَّذِينَ جَاءُوا مِن بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِّلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَّحِيمٌ] الحشر: 10
واتا: ئه‌وانه‌ش که به شوین کۆچبه‌ران و پشتیواناندا هاتن (تا کۆتایی دنیا ئه‌مه دۆعا و نزایانه و به‌رده‌وام) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له ئێمه و له برایانه‌شمان خۆش ببه که پێش ئێمه ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر و له دڵه‌کانماندا هیچ جۆره بوغزو کینه‌یه‌ک مه‌خه‌ره دڵمانه‌وه له ئاستی ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه‌، په‌روه‌ردگارا تۆ به‌ڕاستی به‌سۆزو به‌خشنده و میهره‌بانیت.
ئەوان کە زۆر جار رەحمەت و رەزای خوا دەنێرن بۆ دیکارت و ڤۆلتێر و نیوتن و ئەدیسۆن و ... كەچی هەر زمانیان دەكەنەوە تانە لە هاوەڵە بەرێزەكان دەدەن و هێڕشیان دەکەنە سەر، لە کاتێکدا خوای گەورە ستایشی ئەوانە دەکا کە لە دوایانەوە هاتن بەوەی دوعا بۆ پێش خۆیان دەکەن و دەپاڕێنەوە کە بوغز و کینە لە دڵیان نەبێت بەرامبەر ئەوانەی باوەڕیان هێناوە.. مەگەر بڵێن هاوەڵان باوەڕدار نین! ئەگەر واشیان وت ئەوا دەبنە تەکفیری و ئەوەی هەموو جار ئەهلی سوننەی پێ تۆمەتبار دەکەن لەسەر خۆیان دێتەجێ و حوکمی کافرکردن دەدەنە پاڵ هاوەڵان کە ئەو قورئانەی بانگەشەی شوێنکەوتنی دەکەن لە رێی ئەوانەوە پێمان گەیشتووە. لە هەموو حاڵەتەکاندا لە دژیەکی و تەنگژیەکی گەورەدان خوای گەورە هیدایەتیان بدات.

7/7/2020 11:39:34 PM

بەشەکانی کورتە وتار

12