"ستەمى لێ مەكەن" ، تاوان بەرامبەر ابو هورەیرە

ئەبووهوڕەيرە (خودا لێی ڕازی بێت) نزيكەى چوار ساڵ لە خزمەتى پێغەمبەرى خوادا (صلى الله عليه وسلم) بووە، ئەويش لە كۆتاييەكانى تەمەنى پێشەواماندا، ژمارەى ئەو فەرموودانەى كە بە تەنها خۆى لە پێغەمبەرى خواوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاويەتيەوە، لە ٤٢ فەرموودە تێناپەڕێت، جگە لەوانە، هەر فەرموودەيەكى ترى گێڕابێتەوە، هاوەڵێك، ياخود چەند هاوەڵێكى تريش هەبون كە هەمان فەرموودەيان گێڕاوەتەوەو شاهيدى ئەو فەرمايشتە بوون.
ئايا بۆ دوو هاوڕێى ئاسايى شتێكى قبووڵكراو نيە لە ماوەى چوار ساڵى پێكەوەبوونيان، چل و دوو قسەى تايبەت لە يەكدييەوە بگێڕنەوە؟
ئەمە بۆ ئەبووهوڕەيرە قبووڵكراوترە، چونكە ئەو چوار ساڵە، بە تەواوەتى خۆى يەكلاكردبوويەوە بۆ نزيكيى لە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و وەرگرتن و لەبەركردنى فەرموودەكانى. وەک خۆی دەیوت: ئەی خەڵکینە، ئێوە دەڵێن ئەبوهورەیرە فەرموودەی زۆر دەگێڕێتەوەو کۆچەران و پشتیوانان هێندە فەرموودە ناگێڕنەوە، دەی برا کۆچەریەکانم سەرقاڵی کاری ناوبازاڕ بوون و برا پشتیوانیەکانم سەرقاڵی ئیشی ماڵەوە بوون، بەڵام من کەسێکی هەژاری ناو ئەهلی صوففە بووم کە بەردەوام هاودەمی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بووم، کاتێک ئەوان ئامادە نەبوون من لەوێ بووم، کاتێک ئەوان بیریان دەرۆیشت، من بیرم لای پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) کۆکردبوویەوە.
(سير أعلام النبلاء، ج2، ص 595و صححه الذهبی)
.
تێبینی: ئەهلی صوففە کۆمەڵێک هاوەڵ بوون کە کۆچیان کردبوو بۆ مەدینەو هیچ شوێن و ماڵێکیان نەبوو، لەمزگەوتی پێغەمبەردا (علیە الصلاة والسلام) دەمانەوە و دەگوزەران.

4/3/2020 6:31:51 AM

بەشەکانی کورتە وتار

12