دانپێدانانەکەی د.ئەسەد ڕۆستەم

د.ئەسەد جبرائیل ڕۆستەم، یەکێک لەدیارترین مێژوونوسانی سەدەی بیست، کە بەڕەگەز مەسیحی لوبنانیە، لەکتێبەکەیدا (مصطلح التاریخ)، کەتیایدا پەیڕەوی لەڕێچکەی زانایانی فەرموودەناس کرد بۆ ھەوڵەکانی نوسینەوەی مێژوو، دەڵێت:
یەکەمین کۆمەڵە خەڵکێك کەڕەخنەی ڕیوایەتە مێژووییەکانیان ڕێکخست و بنەمایان بۆ دانا زانایانی مسوڵمانان بوون، چون ئەوان ناچاربوون بەگرنگیدان بە وتە و کردارەکانی محمد پەیامبەر بۆ تێگەشتن لە قورئان و دابەشکردنی دادپەروەری. وتیان: { إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَىٰ}، ئەوەی دەخوێنرێتەوە قورئانە و ئەوەشی دەمێنێتەوە فەرموودەکانە، ئیتر دەستیان دایە کۆکردنەوەی فەرموودەکان و لێکۆڵینەوە لێیان، وردبینی کردنی زانستی فەرمودەیان داهێانا، بە بنەما گەلێک تاوەکو ئێستاش لە ناوەڕۆک و بنەمایدا ڕێز و پێگەیەکی تایبەتیان هەیە لە ناوەندە زانستییەکان.
.
مصطلح التأريخ ،أسد رستم (ص39) مركز تراث للبحوث والدراسات.

7/4/2020 1:50:43 PM

بەشەکانی کورتە وتار

12