«احكام الطهارة» لەنێوان ناقورئانیەکان و واقیعدا

بەناو_قورئانیەکان و نەیارانی فەرموودە و نەیارانی توڕاسی ئیسلامی زۆر گاڵتەیان بە کتێبەکانی فەرموودە و توڕاس و فیقهی ئیسلامی دەکرد کە هەر خەریکی ئەحکامی طەهارە و پاکوخاوێنین!
دەیانگوت وا جیهان خەریکی زانست و تەکنۆلۆجیا و چوونە سەر مانگن ئێوەش تەدەخولی هەموو شتێکی ژیانی مرۆڤ دەکەن و بۆی دیاری دەکەن لە کاتی پژمین چی بکات!
ئینسکلۆپیدیاکەی أبو عمر دبيان بن محمد الدبيان بەناونیشانی (موسوعة أحکام الطهارة) کردبوویانە بنێشتە خۆشەی سەر زمانی خۆیان و بە گاڵتەوە دەیانگوت ئەهلی سوننە کتێبی ۱۳ بەرگی لەسەر ئەحکامی طەهارە و پاکوخاوێنی دەنوسن!
کەچی ئێستا هەر هەموو جیهان خەریکی باسکردنی پاکوخاوێنیە، هەموو دەوڵەتان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ئاگاداری و پڕۆشەر بڵاودەکەنەوە لەسەر پاکوخاوێنی و دەست شوشتن و خۆشوشتن و چۆنیەتی پژمین.. کە هەموو ئەوانە لە فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا (ﷺ) هاتووە بە تایبەتی پژمین کە وەك لە فەرموودەیەكی صەحیح لەلای ٲبو داود و ترمذي هاتووە: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ إِذَا عَطَسَ غَطَّى وَجْهَهُ بِيَدِهِ، أَوْ بِثَوْبِهِ
واتا کاتێك پێعەمبەری خوا دەپژمی بە دەستەکانی یا جل و بەرگەکەی دەموچاوی خۆی دادەپۆشی
ئێستاش رێنماییە تەندروستیە نێودەوڵەتیەکان تەئکید لەسەر هەمان شت دەکەنەوە لە کاتی پژمین
ئێستا گەورەیی ئیسلامتان بۆ دەرکەوت؟؟ ئێستا بایەخی فەرموودە شیرینەکانی پێغەمبەرتان (ﷺ) بۆ دەرکەوت؟؟ تەنها ئەگەر ئەو فەرموودەیە وەکو خۆی جێبەجێ کرابا کە دەڵێ (ئەگەر طاعون لە شوێنێك بڵاوبویەوە بۆی مەچن و ئەگەر لەوێ بوون لێی دەرمەچوون) ئایا ئەو پەتایە بەو شێوە ترسناکە بڵاو دەبوویەوە؟؟
.
م. ایاد احمد

4/3/2020 6:29:48 AM

بەشەکانی کورتە وتار

12