محمد... مامۆستایەکی فاشل یان ڕێنوێنێکی سه‌ركوتوو؟!

ئەوانەی تانە دەدەن لە هاوەڵانی خۆشەویست و دەڵێن زۆرینەیان هەڵگەڕاونەتەوە دوای وەفاتی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) تەنها کەمێکیان نەبێت، هاوشیوەی ئەم قسانەیان، ئەمەش مانای وایە بێ گومان محمد (صلی الله علیه وسلم) مامۆستایەکی سەرنەکەوتوو بووە لەو هەوڵە گەورەیەی کیشیاویتی لە پیناو پەروەردە و فێرکردن و گەیاندن و بانگەوازیەوە.

ئەمە ڕامان دەکیشیت بۆ پرسیاریک: ئایا چ عەقل و لۆژیکێک و چ فیتەرەتیک ئەوە قبوڵ دەکات پەیامهێنەری خودا (صلی الله علیه وسلم)، لەلوتکەی ئیتک و فکر و ئاکاردا، بەمەقامێک خودا لەچەندین وشەسازی باڵادا پێناسی دەکات، لەپایەیەکدا خودا بەندایەتی تایبەتی پێبەخشیوە، کە بە مرۆڤەکانی تر نەکراوە، لەئاستێکی بەرزی ئەخلاقناسیدا خۆرەوشتی قورئانیانەی بووە، نەێتوانی هاوەڵە نزیکەکانی پەروەردە بکات؟! لەکاتێکدا ئەم هاوەڵانە بروایان پێ هێناو پشتیان گرت و ئایینەکەیان سەرخست، تیاندا خۆشەویستی و ترسی خوا لێوڕێژ بوو تا پەیامەکەی بگەیەنن بە هەموو نەوەکانی داهاتوو بە ئەمانەت راستگۆری و نیەتپاکیەوە؟!
عەقل و لۆژیك شایەتی دەدەن ئەم سەرکەوتنە لەپەروەردە و بانگەوازی ژیانی پێغەمبەر و دوای وەفاتیشی بووە (صلی الله علیه وسلم) دژیەکی لەگەڵ ئاوەز وژیربێکیدا هەیە ئایینێک بگات بە هەموو نەوەکان بۆ چەندین ساڵ بەهیزترین ئایین بێت و زۆرینەی جیهانی لەسەر بیت، دەبێت کەسانکی بەهیز و دادپەروەر لە پشیتەوە بن کە خوا ئەمانەی کردوە بافەکتەری گەیاندنی پەیامەکەی و لێشیان رازی بووە چونک پەروەردە کرابوون به پەروەردەی خۆشەویست، چونکە ڕاستڕەو و دادپەروەرن بوون، هەروەک نمونەی داریک گەر رەگ وقەدی باش نەبێت بەرهەمی باشیشی نابیت.

4/3/2020 6:26:24 AM

بەشەکانی کورتە وتار

12