هاوەڵان و رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ شارستانیەتەكاندا
شەرم نەکردن، لەبنەماکانی ئایین
فاکتەری پێشڕەوی شارستانیەتی ئیسلامی
سازش کردن، ھۆکاری ژێردەستەیی و دواکەوتویی ھەنوکەمان
هاوەڵان (خوا لێیان رازی بێ) لە فتوحاتی ئیسلامیدا دوو ئیمپڕاتۆریەتی گەورەیان روخاند (فارسی و رۆمانی) كە شارستانیەتێكی پێشكەوتوویان هەبوو و زۆربەی زەوی ئەوكاتە لەژێر دەستی ئەو دووانەدا بوو.. ئایا هەڵوێستی هاوەڵان چی بوو كاتێك چاویان كەوت بەو شارستانیەتە گەورەیەی فارس و رۆمانەكان؟؟
مالك بن نبی روونی دەكاتەوە كە چۆن جیلی هاوەڵان توانیان مرۆڤایەتی ئەو كاتە رزگار بكەن و دەڵێ:
بۆچی ئەو دەشتەكیە هەژارانە توانیان لەسەردەمی محمد (صلی اللە علیە وسلم)؟ بۆچی ئەو دەشتەكیە هەژارە نەخوێندەوارانە هەڵسان بەڕزگاركردنی مرۆڤایەتی و هەستیان كرد بەوەی بۆ رزگاركردنیان هاتوون؟ ئەوەیان بەئاشكرا دەردەبڕی لەوتەكانیان بۆ غەیری خۆیان لە ئەهلی فارس یان رۆما، پێیان دەوتن هاتوین تا رزگارتان كەین، ئەوان هەستیان بە خۆبەكەمزانین نەدەكرد، لەبەرچی خۆبەكەمزانینیان نەبوو؟ لەبەر ئەوەی ئەو توانا شارستانیە كەڵەكەبووەی لەبەردەمیان بوو لە فارس یان بیزەنتە یان رۆما نەیتوانی خۆبەكەمزانینیان لەسەر فەرز بكا، بەدەربڕینێكی تر پێی سەرسام نەبوون، بەرامبەر ئەو توانا شارستانیە كەڵەكەبووە هەستیان بە ویستێكی شارستانی دەكرد كە زۆر بەهێزتر بوو لەوەی لەلای كۆمەڵگا شارستانیەكانی ئەو سەردەمە هەبوو.
بەڵێ ئەوە نهێنی سەركەوتنی هاوەڵان بوو (خوا لێیان رازی بێ)، سەرسام نەبوون بەو شارستانیەتە پێشكەوتووەی لەبەردەمیان هەبوو، سودیان بینی لەلایەنە ئیجابیەكانی، بەڵام هەرگیز هەستیان بە فشار نەكردو رۆحی شكست زاڵ نەبوو بەسەریانداو خۆبەكەمزانینیان نەبوو بەرامبەر ئەو پێشكەوتنە بەشێوەیەك وایان لێبكا شەرم بكەنەوە لە بنەماكانی دینەكەیان و هەوڵی گونجاندنیان بدەن لەگەڵ فیكرو فەلسەفەو بەهاكانی فارس و رۆمانەكان، هەر بۆیە ربعی بن عامر كاتێك دەچێتە لای رۆستەمی سەركردەی فارسەكان بۆ دانوستان بەبێ ئەوەی دیمەنەكانی جوانی و خۆشگوزەرانی و پێشكەوتنی خێوەتەكەی رۆستەم كاریگەری لەسەر هەبێ بە عیززەت و سەربەرزی ئیمانەوە پێیان دەڵێ كە ئێمە هاتووین خەڵكی رزگار بكەین لە بەندایەتیكردنی بەندە بۆ بەندایەتی خوای گەورەو لە تەنگ و تروسكی دونیا بۆ فراوانی دونیاو قیامەت و لە ستەمی دینەكان بۆ دادپەروەری ئیسلام.
بەڵام بەداخەوە ئەوە هەستە ئیمانیە بەرزەی هاوەڵان و خۆبەكەم نەزانینیان بەردەوامی نەبوو لەلای موسڵمانان، بۆیە هەر لەسەردەمەكانی دواتر لەكاتی وەرگێڕانی كتێبەكانی یۆنان و نەتەوەكانی تر لەگەڵ ئەوەی لایەنی ئیجابی هەبوو بەڵام لایەنی سەلبی زرۆیشی بەدوای خۆیدا هێناو بەشێكی زۆری موسڵمانان سەرقاڵی ئەو زانستانە بوون و كاریگەری خراپی هەبوو لەسەر بیروباوەڕی ئیسلامی پاك كە هاوەڵان و شوێنكەوتەكانیان لەسەری بوون.
لەو سەردەمەشدا دیارە سەرسامی موسڵمانان بە رۆژئاواو فیكرو فەلسەفەو شارستانیەتی رۆژئاوا گەیشتە لوتكەو خۆبەكەمزانین و رۆحی شكست پەرەی سەند لەلایان تا دەستیان كرد بە گونجاندنی بنەماكانی ئیسلام لەگەڵ بەها رۆژئاواییەكان و گۆڕینی سەوابیت و جێگیرەكان لەو پێناوەدا بەناوی نوێخوازی و ریفۆرم و عەقڵانیەت و قورئانی بوون.
https://youtu.be/SZHznCJbjNE
موحازەریکی زۆر گرنگ و بەچێژ لەسەر ئەو بابەته لەلایان د.عبداللە العجیری❤