ئيعجازى غهيبى
ئيعجازى غهيبى : (بريتييه له ههواڵدانى پێغهمبهر محمد (صلى الله عليه وسلم) به ڕووداوێك كه له داهاتوودا ڕوودهدات، وه ڕوودانى ڕووداوهكهش دواى چهندين ساڵ به ههمان ئهو شێوازهى كه پێغهمبهرمان (صلى الله عليه وسلم) ئاماژهى پێداوه).
چهند نمونهيهك لهسهر ئيعجازى غهيبى......
هەواڵ دان بە فەتح کردنى شارى ئیستەنبوڵ (القسطنطينية)
(... إِذْ سُئِلَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : أَيُّ الْمَدِينَتَيْنِ تُفْتَحُ أَوَّلًا : قُسْطَنْطِينِيَّةُ أَوْ رُومِيَّةُ ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( مَدِينَةُ هِرَقْلَ تُفْتَحُ أَوَّلًا ) ، يَعْنِي : قُسْطَنْطِينِيَّةَ ).
رواه أحمد في المسند (6645 )، وقال أحمد شاكر : إسناده صحيح.
واته : (پرسیار کرا لە پێغەمبەرى خودا (صلى الله علیه وسلم)، کام شار سەرەتا فەتح دەکرێت ، قسطنطينية یان ڕۆمییە ، پێغەمبەرى خودا (صلى الله علیه وسلم) فەرمووى : شارەکەى هیرقل. واته قسطنطينية).
دواى هەشت سەد ساڵ و لەساڵى ١٤٥٣ز، شارى ئيستهنبوڵ (قسطنطينية) فەتح کرا لەلایەن موسڵمانەکان بە سەرکردایەتى سوڵتان محمد فاتیح ڕەحمەتى خوداى لێ بێت.
ئایا کێ ئەم هەواڵە غەیبییەى بە محمد (صلى الله علیه وسلم) ڕاگەیاند؟
https://www.britannica.com/event/Fall-of-Constantinople-1453
http://www.thenagain.info/We…/EastEurope/FallConstantin.html
http://libguides.ku.edu.tr/c.php?g=623293&p=4591441
نمونهيهكى تر...
هەواڵدان بە ناکۆکى نێوان موسڵمانان
حَدَّثَنَا شَيْبَانُ بْنُ فَرُّوخَ ، حَدَّثَنَا الْقَاسِمُ وَهُوَ ابْنُ الْفَضْلِ الْحُدَّانِيُّ ، حَدَّثَنَا أَبُو نَضْرَةَ ، عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ ، قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) : " تَمْرُقُ مَارِقَةٌ عِنْدَ فُرْقَةٍ مِنَ الْمُسْلِمِينَ ، يَقْتُلُهَا أَوْلَى الطَّائِفَتَيْنِ بِالْحَقِّ). (رواه مسلم).
واته: پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت : (لەکاتى جیاوازى نێوان موسڵمانان، تاقمێک دەردەچێت، کەسانێک شەڕیان لەگەڵ دەکەن کە نزیکترین کۆمەڵن لە حەقەوە).
دواى وەفاتى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم و بە دیارى کراوى لە سەردەمى پێشەوا علی ڕەزاى خواى لێبێت، ناکۆکى کەوتە نێوان موسڵمانان و کۆمەڵێک پەیدا بوون كه لەناو موسڵمانان بە (خوارج) ناسراون، کەوتنە شەڕ لەگەڵ سوپاى پێشەوا على ڕەزاى خوداى لێبێت.
ئایا کێ ئەو هەواڵە غەیبییەى بە محمحد (صلى الله علیه وسلم) ڕاگەیاند؟
سەرچاوە:
البداية والنهاية / ج 10 / ص 561