ئایا خودا لە قورئان بە ولیدی کوری مغیرە دەڵێت کوڕی زینا؟

ڕاست کردنەوەی هەلەی زۆرێک لە تەفسیرە کوردییەکان

پەروەردگار دەفەرمووێ:

(عُتُلٍّۭ بَعْدَ ذَٰلِكَ زَنِيمٍ) سورة القلم 13
واتە: (به‌دخوو، له‌ دوای خراپەکار)
بەشێکی زۆر لە تەفسیرە کوردییەکان لەمانای ئەم ئایەتە نەیان پێکاوە، هەر لەتەفسیری م.عثمان عبدالعزیز و تەفسیری ڕامان و ڕێبەر و پوختە و ڕەوان و ئاسان و سەناهی و توحیدی کە بەمانای باوک نادیار یان کوری یان ناکەس بەجێ یان زۆڵ

مانای تەواوی ئایەتەکە
ابن کسیر دەربارەی مانای ئەم ئایەتە دەلێت:

( أن الزنيم هو : المشهور بالشر ، الذي يعرف به من بين الناس")
واتا( زنیم بریتییە لەوەی کە ناسراوبی بە خراپەکاری و شەڕ لەنێوان خەڵک پێوەی بناسرێتەوە)

لەگەڵ ئەوەشا خەڵکانێکی زۆر ئەم گومانە دەورژێنن کەچی هیچ بنج و بنەمایەکی نییە سەرتاپای درۆیە، دەقی چیرۆکەکە لەهیچ کتێبکی فەرموودەیی نەهاتووە، وە هیچ کام لە موفەسیرنی کۆن باسیان لێوەنەکردووە لە امام ابن ابی حاتم و طبری و ابن کسیر و بغوی و....، بەڵکو تەنها لە تەفسیری زمخشری و صابونی بەم شێوازە هاتووە بەبێ بوونی هیچ سەندەێک بۆ چیرۆکەکە، هەر چیرۆکیکی هەڵبەستراوە و درۆینەیە دەقی چیرۆکەکە

( وروي أن الآية لما نزلت جاء الوليد إلى أمه فقال لها: إن محمدا وصفني بتسع صفات، كلها ظاهرة في اعرفها غير التاسع منها يريد أنه {زنيم} فإن لم تصدقيني ضربت عنقك بالسيف، فقال له: إن أباك كان عنينا أي لا يستطيع معاشرة النساء فخفت على المال فمكنت راعيا من نفسي فأنت ابن ذلك الراعي ). اخرجه الصابوني في صفوة التفاسیر

واتە: ( گێردراوەتەوە ئەم ئایەتە کاتێک دابەزی ولید هاتە لای دایکی پێی ووت: محمد بە ٩سیفات وەسفی کردووم هەمووم لێدیارە و دەیزانم تەنها نۆیەمیان نەبێ کە زنیم گەر ڕاستم پێ نەلێی بەشمشێر لەملت دەدەم، دایکی ووتی باوکت نەی دەتوانی لەگەڵ ئافرەتان جووت بێ لە سەروەتی باوکت ترسام لەگەڵ شوانێک زینام کرد تۆ کوری ئەم شوانەی)

شێخی فەرموودەناس شیخ خالد حایک لەم بارەیەوە دەلێت:
(فلا يصح أن هذه الآية نزلت في الوليد بن المغيرة، والقصة التي فيها أن أمّه اعترفت بأنها زنت وولدته مكذوبة!! ....).
واتە:
( ڕاست نییە ئەم ئایەتە لەسەر ولید کوری مغیرە دابەزیبێ، ئەم چیرۆکەی لەم بارەیەوە هاتووە کە دایکی دانی بەوە ناوە زینای کردووە درۆیە )

بۆیە قورئان بەم شێوازە باسی هیچ کەسێکی نەکردووە ئەوەی لەم بارەیەوە هاتوون درۆیە
.
ڕێکان دلاوەر

8/3/2020 2:28:28 PM

بەشەکانی کورتە وتار

12