دانانی کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو
لەو ئادابە جوانانەی سوننەت فێرمان دەکات و هانی خەڵکی دەدات بۆی ئەوەیە کە: ڕێز بۆ پلە و پێگەی خەڵکی بەو ئاستەی کە هەیانە دابنێین، ڕێزی بڕوانامە و شارەزایی و کار و پیشەکەیان بگرین لەو شوێنە دایانبنێین کە شایستەن بۆی، لە پلەی خۆیان نزمیان نەکەینەوە.
وەکو لە فەرموودەدا هاتووە: پێغەمبەر دەفەرموێت:
(أنزلوا الناس منازلهم) (أبو داود/ ٤٨٤٢)
واتە: خەڵکی لە پلە و پێگەی خۆیان دایانبنێن.